دی لە کەرکوک چی روی داوە

دی لە کەرکوک چی روی داوە ، کەرکوک شارێکی مێژووی کوردە کە لە ناو بەلگەنامە مێژویەکان بە ناوچەیکی کوردی ناسێندراوە. لە سەردەمی عۆسمانیەکان کاتێک کە کەرکووک ژێر دەستی تورکەکان بوو بەڕێک لە تورکەکان لە کەرکوک نیشتەجێ بوون. کاتێک کە لە کەرکوک نەوتیان دۆزی و زانیان بە سەر دنیایک نەوت و پوڵ خەوتە (ئێستا کەرکوک ٤٠٪ نەوتی عێراقی تیا بەرهەم دێت) کەرکوک لای عەرەبە عێراقیەکان گرینگ بوو و دەستیان کرد بە هاوردنی عەرەب بۆ کەرکوک تا ناوچەکە بکەن بە عەرەب .

دوای ئەمە کە ئەمریکا هێرشی کرد سەر عێراق لە شەری ساڵی ١٩٩١ ، کوردەکان رژیان ناو تەواو شارەکانی کوردیی عێراق و گشتیان گرد و هەر وا کەرکوکیشیان گرد کە هەر کوردی زۆری تیا مابوو. کاتێک کە سەدام دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد کوردەکان بەرگیریان کرد و ٣٠٠٠ کەس لە چەکدارەکانیان لێ کوژرا و لە ئاخر کەرکوک کەوت دەستی سەدام . بەڵام زۆرێک لە شارەکان لە دەستی کوردان هەر ما. ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٣ کە سەدامی روخاند ، کەرکوک دوبارە هاتە ناو هەواڵەکانوو و بوو بە هەواڵی گرینگی کوردەکان، ئەو کاتە کە عەرەبەکان هیچێک چەک و پارە و… نەبوو وتیان باشە ئێمە کەرکوک دوبارە وەک جاران ئەیکەین بە ناوچەیکی کوردی و عەرەبەکان ئەنێرین بۆ شاری خۆیان دوای ئەویش لەوێنە هەڵبژاردن ئەکەین تا بزانین کەرکوک دێتە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان یان لە ژێر دەسەڵاتی عێراق ئەمێنێت ، کوردەکانیش وتیان باشە وا بکەین. عەرەبە عێراقیەکان دایان بە ژێر قسەی خۆیان و وایان نەکرد و تورکیایش لەو دورە وتی کەرکوک تورکی هاتیا و بە هیچ جۆرێک نایڵین بکەوێتە دەستی کوردەکان و کەرکوک بە شارێکی تورکی ئەزانین.

دوای ئەوە وا داعش هات ناو عێراق، کەرکوک کەوتە دەستی داعش و دوای ئەوە کوردەکان کەرکوکیان گرد، حکومەتی عێراقیش لە کاتی شەری داعش پارەی نەئەدا بە کوردەکان تا نەتوانن حقوق و موچەی چەکدارەکانیان بدەن ، دوای لە ناوچونی داعش کوردەکان وتیان نە بە ئێمە پارە ئەدەن نە کەرکوکتان کرد بە شاری کوردی و نە یاسای فێدراڵ بوونی عێراق بە یاسا ئەزانن و عەمەڵی پێ ناکەن ، لە بەر ئەمە ئێمە لە عێراق جیا ئەبین. دوای چەند مانگێک کە راپرسی لە خەڵکی کورد کرا عێراق هێرشی کردە سەر کوردستان و لە کەرکوک دەستی پێ کرد بەڵام کوردەکان کەرکوکیان چوڵ کرد و دوایی وتیان کە عێراق ١٠٠٠ تانکیان هێنا بوو بو کۆڵێک چەکی پێشکەوتوو و سەربازێکی زۆر، کەرکوک دوبارە کەوت دەستی عێراق و عێراق لە تەواو کردنی شەر و لەناو بردنی حکومەتی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو و لە شآرەکانی تر لە کوردەکان شکەستی خوارد.

تا ئێستا کێشەی کەرکوک هەر ماوە و یەکلا نەکراوە ، ناوچەیک کە تورکیا وتیەتی رەنگە سوپای برژێنێت ئەوێنە و داگیری بکات و لە دەست کوردەکان رزگاری بکات، عێراق کە لەم ١٠٠ ساڵە کەرکوکی کردە بە عەرەب و جواوی کوردانیش نادات ئیتر باسی کەرکوک ناکات و گەرەکیەتی گشتی حکومەتی کوردستان بروخێنێت، ئەمیش هەر وەک خۆی ماوە، و پارەی زۆری کەرکوکیش کە بووە بە دوژمنی کوردان و هەر ئەدرێت بە فرۆکە و تانک و تۆپ و … بۆ سۆپای عێراق هەر ماوە.

وێنە لە ماڵپەری روداوو

کەرکوک نیوز

یاری کردن بە یاسا و یاسا پارێزی

قیس خەزعلی: بەرێک لە کوردەکان باوەریان بە عێراقی یەکگرتوو نیە

قیس خەزعلی وتیەتی: چارەسەر کردنی کێشەکان ئاسانە بە مەرجێک کە نیەتی راست هەبێت ، و بەڕێک لە رێبەرانی کورد باوەریان بە یەکگرتووی خاکی عراق نیە. و بەڕێک قسەی کردە. قیس خەزعلی: بەرێک لە کوردەکان باوەریان بە عێراقی یەکگرتوو نیە !

من بەڕێک فکرم کرد و بۆ لای خۆم وتم ، مەگەر عێراق چیە کە کوردەکان باوەریان پێ بێت، مەگەر قورئانە کە پیرۆز بێت، گەرەکمە بڵێم عێراق لە سەر یاساکانی نەتەوە یەکگرتوەکان عێراقە ، و سنورەکانی پارێزراوە، جیهانی ئیمرو لە سەر یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان پاریزراوە و ئیمرو خەریکە ئەم یاسانە پێشل ئەکرێت و تا چەند ساڵی تر شەر لە هەموو شوێنێک پەرە ئەسینێت چون یاسایک بوونی نیە!

دی یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ چی گرینگە، بۆ ئەمە کە ئاشتی پارێزە، دەی عێراق کە ئەم بەشە لە یاسا ئەبینێت کە سنورەکانی بۆ ڕاگرتە، ئەبێت باقی یاسایش ببینێت کە بە خەڵک ئەڵێت ئێوە ئازادن قسە بکەن ، ئازادن حزب تان بوێت، ئازادن وڵاتی جیایشتان بویت، ئەمانە گشتی لە یاسای نەتەوە یەکگرتوەکانە کە ئێوە بە هێزی ئەو خەریکن سنورەکانتان ئەپارێزن و ئەڵێن کوردستان هین ئێوەیە، بەڵام بەشەکەی تری کە مافی بە کوردەکان داوە نابینن.

دوای ئەوە، ئێوە سنوری عێراق بە پیروز ئەناسێنن و ئەم سنورە کە لە مێژووکی ١٠٠ ساڵە دروست بووە پەسەند ئەکەن و ئەڵێن ئێمە ئەم وڵاتەمان گەرەکە لەبەر ئەوەی ١٠٠ ساڵە ئێمە وڵاتین ، دی بەشی دیکەی مێژوو نابینن کە سەدامی ها تیا، ئەویش مێژووی ئێوەیە، خۆ ناتوانن بڵێن ئەم زەوی بە من گەیشتە لە باوکەکانم ، بەڵام ئەو کەسانە وا باوکەکانم کوشتیانە قەبوول ناکەم، وا ناوێت، ئەگەر سنورتان گەرەکە ئەبێت ئەمیشتان گەرەک بێت کە ١٨٢ هەزار کورد کوژراوە، ئەبێت بەشهای تریشتان گەرەک بێت وەک دەستور کە پەیرەوی ناکەن وەک چەندین شەری خوێناوی و کۆڵێک بەڵێنی درۆ.

دوای ئەوە گلەیش ئەکەن کە کوردەکان باوەریان بە عێراق نیە، جورێک قسە ئەکەن ئەڵێی شتێکی قورس و خراو روی داوە، ئەمە مافی کوردەکانە کە فکر و بیری ئازادیان هەبێت و مافیانە کە وڵاتیشیان هەبێت کە گشتی ئەمانە لە نەتەوەیەکگرتوەکان پەسەند کراوە، هەر وا کە ئەڵێن” عێراق سنوری هەیە”، ئێمەیش ئەڵین “ئێمە مافمان هەیە و کوردستانیش سنووری هەیە”، کێشەی جیهانیش ئیمرو هەر ئەمەیە کە ئەوانە وا بەهێزن لە یاسا کاتێک کە لە بەرژەوەندیان نەبێت را ئەکەن و خۆیان ئەشارن. دی کاتێک کە گشتی وا ئەکات یاسایک نامینێت و پیرۆزیک نامێنێت کە گەرەکتان بێت لە سەری قسە بکەن.

من وا ئەزانم کە عێراق بە زۆری چەک بەڕێ ئەبرێت و بە زۆری چەکە کە سنووری هەیە، نەک دوستایەتی و خۆشەویستی عێراق، سنورتان هەیە چون چەکتان هەیە ، هەر وا پەیوەندی بەهێزی سەربازی تان هەیە تەک بەڕێک لە وڵاتان، بە چەکیش پیرۆز بوون و مقدس بوون بە دەست نایت، چون چەک ئامێری خراپەیە، و شەر خراپە و هیچ مروڤی خاسێک دەستی پێ ناکات مەگەر رێگایکی تری نەوێت. پەس چەک سنورەکان و ئێوە مقدس ناکات، تەنیا کارێک ئەکات ئەوەیە کە خەڵک دەمیان بەسن.

یاری کردن بە یاسا و یاسا پارێزی

نەتەوە یەکگرتوکان(لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

ئایا لە سیاسەت یش بنوسم؟ بە شێوەی یاسایی

ماویکە فکر ئەکەم کە ئایا ئەتوانم ناو سایتەکەم لە سیاسەتیش بنووسم ، بە شێوەیکی یاسایی لە سەر بابەتی کورد، ئاخر ناو سایتەکە “کوردم” هەیە و پێم خۆشە سیاسەت کە پەیوەندی راستەوخۆ بە ئابووری و کولتوور و یاسا و ئاشتی هەیە ناو بابەتەکانما بێت. بە راستی من زۆر پێم ناخۆشە کە ڕابردووی ناوچەکەمان، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست، جۆرێکە کە سیاسەت هەمیشە ئەبێت بە کێشە و سەر ئێشە و من پێم خۆش نیە کێشە و سەر ئێشە بۆ خۆم و باقیەکەی دروست کەم ، بەڵام سیاسەت بە راستی پرسێکی گرینگە منیش لە سەر ئەنووسم بەڵام زۆر کەم و جار جار و بە نەبەزاندنی هێڵە سورەکان.

قورسایی

بە راستی ئێمەی کورد لە کوێی ئەم سیاسەتە هەین، بە راس ئێمە لە سیاستی ناو ئەم ناوچەیە زۆر خراو کارمان کردە، من مناڵ بووم و دۆسەکانم لێمیان ئەپرسی ئەوە راسە کوردەکان سەر ئەبڕن؟! ئەمە هەر لە بیری من ماوە و لە داهاتویشدا لە بیرم ناچێت. ئەمە گرینگە کە ناوی ئێمە بە خراو دەر نەچێت. ئێستا بەم ناوە خراوە “کوردێ کە سەر ئەبڕێت” گەرەکمانە چەنێک بە هێز بیین لە سیاسەتی ناوچەکە ، حتێ ئەگەر کوردستانیش نەوین ، چۆن ئەتوانین ناو سیاسەتی ناوچە و جیهان خۆمان نیشانی خەڵک بدەین، و ئەگەر خۆمان نیشان بدەین ئایا خەڵک لەم ناوچە لە ئێمە قەبووڵی ئەکەن؟! و حاضرن بە ئێمەی کورد کە کۆڵێک ناوی خراو ها بە دوامانوو متەمانە بکەن و ناو سیاسەت بەشدارمان بکەن. من وا فکر ئەکەم کە حاضر نین متومانە بە ئێمە بکەن.

کەسانێکیش لە سیاسەت دوور بن لە پارە و کار و کلتوور و هەموو شتێک دوور ئەکەون لە بەر ئەوەی کەسێک نیە کە زۆر زۆر خەمخۆریان بێت و لە بەر ناوی خراو ئەوانیش کە لە سەر کارن کەمتر بەها بە کوردەکان ئەدەن.

ئێستا پرسیار ئەمەیە چی بکەین؟ من وا فکر ئەکەم ئەبێت ناو خۆمان خاس بکەین. بە هەر شێوەیک هەیە خۆمان خاس بکەین ، کلتوور و ئابووری و سیاسەتو هەموو شتێکی خۆمان بەرەو خاس بوون ببەین و بە خەڵکیش بلێین ئێمە خاسین و کێشەمان ناوێت. کەمێک دەم و زوان مان بێت و قسە کەین ، بە خاسی بە جوانی تەک خەڵک تەک هەموو کەسێک کە دەنگی ئێمە ئەبیست و بڵین ئێمە ئاشتی خوازین ، ئێمە خاسین ، ئێمە کێشەی ناوچە نین و گەرەکمانە لە خۆشی تەک هەموو کەس لەم ناوچە بژین. ئێمە ئەبێت بتوانین هەستی خۆمان کنتروڵ بکەین، ئەبێت بتوانین دەم و زوانی خۆمان کنتروڵ بکەین و بە خراوە دەم باز نەکەین ، بە شەر دەم باز نەکەین و هەر چەنێکیش ژیانمان خراوە هەر ئێمە خاس بین و بە خاسی هەڵسوکەوت بکەین تا کێشەمان کەم کەم چارەسەر ئەبێت.

داهاتووی کوردانی سوریا

کورتە شعرێک “سیاسەت”

ماوەیکی زۆرە کە گەرەکمە ژیانم هەمووی وەک دەقی یاسا بێت

گەرەکمە کەمێک لە خۆم بێژم، ماوەیکی زۆرە کە گەرەکمە ژیانم هەمووی یاسایی بێت. چەند ساڵێکە لە بەر چەند هۆکارێک گەرەکمە هەمیشە یاسا بپارێزم و کارەکانم بکەم بە یاسایی. بەڵام هەر نەمتوانی بوو ئەو کارە بکەم، لە بەر خاتری ئەوە کە ئیرادەیم نەبوو بە دڵم نەبوو.

ئێستا ئیرادەکەم پەیا کردە و خەریکم ئەم کارە ئەکەم. ئەوەڵین هەنگاو وی پی ئێنم لە سەر گوشیەکەم سڕی و لامبرد. دوای ئەوە ناچم ناو سایتهایک کە یاسایی نیە و فیلتریش نیە و خەریکم گشتی لە ژیانم دەر ئەکەم. خەریکم ئەو کارانە کە لە ماڵپەڕە ئەمریکیەکان ئەنجامم ئەدا بیگۆڕم بۆ وڵاتانێک کە کێشەیان تەک ئێران نیە، چون من هام لە ئێران.

جاران قسەی زۆرم ئەکرد کە دروست نەبوو و ئەو قسانە یاسایی نەبوو کە ئەوانیشم داناوە ئەولا. لە خواردن دا سڵامەتی خۆم ئەپارێزم و هۆشم هەیە چی ئەخۆم لە بەر ئەوەی کە یاسایی خۆمە و گەرەکمە سڵامەت بم. و هەموو کارێک ئەکەم گەرەکمە یاسایی بێت و ئەگەریش نیە ئەیکەم بە یاسایی.

ئێستا پرسیار پێش دێت کە خاسی ئەم کارە چیە، یەکێ لە خاسیەکانی ئەمەیە کە ئەم ماڵپەڕەم دامەزراند. چون ئیتر قسەی ناشرین و نایاسایی ناکەم و ئەگەریش کێشەم هەیە چارەسەری ئەکەم. ئەمە یەکێکە لە خاسیەکانی، خاسی تریشی هەیە کە گەرەکم ناوێت بیڵێم.

با گشتمان ژیانمان یاسایی بکەین. ئەگەر کارەکەمان نا یاساییە بگەرین بە دوای کارێکی خاس کە یاساییە ، و هەر جێگە هەین و هەر کارێک ئەکەین بیکەین بە یاسایی و خۆتان بیبینن ئەتوانن چ کارێکی نوێ بکەن و ژیانتان ئەگورێت، ناڵێم خۆشتر ئەبێت ، بەڵام لایەنی کەم هەست بە نەبوونی ئاسایش و ئەمنیەت ناکەن. و دڵتان خۆش ئەوێت کە لە زۆر کاری خراپ دور بوون.

یاسا و یاساشکێنی

یاساکانی ژیانی داهێنەرانە(لینکی ماڵپەڕێکی دیکە)

یاری کردن بە یاسا و یاساپارێزی

خەڵکانێک کە یاسا بۆ لایان خاس نیە ، ئەتوانن چی بکەن ، ئایا ئەتوانن وڵاتیان بە جێ بێڵن و برۆن بۆ وڵاتێکی دیکە ، ئایا بەم کارە کێشەیان چارەسەر ئەبێت ؟ ئایا بە دورکەوتن لە دۆست و کەس و کاریان و جێگایک کە تیای گەورە بوون کێشە چارە سەر ئەبێت!

بە بروای من ئەگەر یاسا نەتوانێت جواو کەسانێک بدات کە یاسایان بە دڵ نیە یا لە بەرژەوەندیان نیە ، ئەو سەنتەری یاسادانانە بەرەو لە ناوچوون ئەچێت ، یان دیمەنی زۆر ناشرین ئەبێت و کێشەی زۆر گەورە بۆی دروست ئەبێت.

یاسای ئیمرو لە وڵاتانێ کە کوردەکان تیای نیشتەجێن (تورکیا ، ئێران ، عراق ، سوریا) یان ئیسلامیە یان بەرەو ئیسلامی بوون ئەچێت، ئەم وڵاتانە بە یاساکانیان ئەڵێن ، گەرەکیانە خەڵک لەم جیهانە سەرکەوتوو و بەختەوەر بکەن ، هەر وا گەرەکیانە لە رێگەی خاس بوون لە جیهانی تریش هەر خەڵک بەختەوەر و سەرکەوتوو بکەن.

کەسانێک کە ئەم یاسانەیان بە دڵ نیە بێ کێشە ترین رێگە بۆیان ئەوەیە کە ئیسلام بناسن و فێر بن و ئەو بەشانەی وا لە بەر چاو نوێنەرانی پارڵمان و سەرۆکەکانی سیاسی زۆر بە گرینگ نازانیت و پشت گوێ ئەخریت ، و لە بەرژەوەندی کەسانێکە کە یاسایان بە دڵ نیە گەورە بکریت و پیشانی ئەوان و خەڵک بدریت. شایەد ئەمە بێ کێشەترین رێگە بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

بەڵام زۆر کەسیش هەن کە ناتوانن قسەی خۆیان بسەلمێنن ، ئەوان ئەبێت چی بکەن! شایەد بتوانن بە یاسا یاری بکەن ، بەڵام ئەمە بێ کێشە نابێت بۆیان.

بەڵام من وا فکر ئەکەم کە باشترین رێگە ئەوەیە کە یاسا پەسەند بکەن و لە شوێنهایک کە رێگە پێ دراوە قسەی خۆیان بکەن و دەس کەن بە کاری خۆیان ، دەس کەن بە بەهێزکردنی خۆیان ، بێ ئەوەی کە یاسا پێشل بکەن و ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکە توشی کێشە بکەن.

بۆ نمونە یاسا نەیوتە قسە مەکە ، وتیەتی ، لە قسەکانتا بەرێ وشە مەڵێ ، یان لە هاڵسوکەوتوو بەڕێ کار مەکە ، ئێمەیش ئەبێت بە قسەی یاسا بکەین ، بەڵام لە شوێنهایک و بە جۆرێک کە دژ بە یاسا نەوێت قسەی خۆمان بکەین و فکر و بیری خۆمان نیشان بدەین و بە جۆرێک هەڵسوکەوت بکەین کە کێشەی نەوێت .

لینکی بابەتێکی نزیک لەمە (یاسا و یاساشکێنی)

یاسای سەیری وڵاتان