من کێم؟ مروڤم ، بەر لە گشتی شتهایکم گەرەکە ، کەس حەقی نیە شتهایکە پێویستی ژیانی منە لێم بگرێت.
ئێمە ئەبێت بزانین کە کەس نابێت پێویستی گرینگی ژیانی ئێمە لێمان بسێنێت، ئەگەر هەر ساکت بین و هیچ نەڵین و سەرمان خەین خوارو ، ئیتر مروڤ نین ، ئەو کاتە بنێشتین ، ئەو کاتە جاجکەین ، کە لە ژێر دیان و لە ژێر کەمێک هێز و فشار هەموو شکڵێک ئەگریتو ، ئەبێت بە مەسخەرەی دەستی خەڵک و نە قوتی ئەدەن لە بمرێت و راحەت بێت و نە فری ئەدەن و هەر لە ژێر دیان رای ئەگرن و ئازاری ئەدەن.
ئێمە ئەبێت تا جێگایک کە ئەتوانین خاس بین ، بەڵام ئەبێت بزانین کە ئێمە ناتوانین بێ ئەوەی کە نیازەکانمان پێمان بدرێت بژین. ئەمە زۆر گرینگە کە کاتێک خەریکن ئازارمان ئەدەن و وا ئەزانن ئێمە مەسخەرەی دەسیانین ، دەم و دیانی ئەو کەسانە وا ئازارمان ئەدەن بشکێنین.
مروڤ کاتێک کە ئازاری ئەدەن شەر ئەکات و ناوێسێت تا هەر کارێک پیان خۆش بوو تەکیا بکەن. حتی ئەگەر بمرێت خاسترە لە ژیانێ کە تیای ئازار ئەبینت . کاتێکە هەموو رۆژ گەرەکیە بمرێت و ناتوانێت بمرێت ، ئەو کاتە ئەبێت بوێسێت لە بەر هەر کەس کە زۆری پێ ئێژێت، و ئەو کەسە هەر کێ بێت ئەبێت لە بەرامبەریا بوێسێت. حتی ئەگەر بزانێت دەرەقەتی نایت. حتێ ئەگەر ئەو کەسە زۆر خاس بێت. ئەبێت لە بەرامبەریا بوێسێت.
ئەشکەنجە (لینکی ماڵپەڕێکی دیکە)
گەرەکمە ژیانم وەک دەقی یاسا بێت