کەمتر تەک یەکترین شەر کەین

ناو هەموو خێزانێک و لە ناو هەموو جەمعێک شەر و قسەی ناخۆش هەیە، بەڵام کاتێکە قسەی ناخوش زۆر بوو ئەبێت بزانین کە کێشە ناو خێزانمان هەیە، یان لە سەر کارەکەمان یان هەر شوێنێک کە دەمەقاڵەمان ئەوێت کێشە هەیە. کێشە چیە ؟ کێشە لە کویە؟ بەڕێک کەس ئەمە بە کێشە نازانن و وا ئەزانن ئەگەر وا نەون نەخۆشن و کێشەیان هەیە ! ئەمانە پێچەوانە بیر ئەکەن . کەمتر تەک یەکترین شەر کەین .

کۆمەڵگای ئێمە چوە بۆ لایک کە وا ئەزانین ئەبێت وەک گورگ وا بین و بەڕێک لە دایک و باوکەکان جۆرێک تەک مناڵیان قسە ئەکەن و گەورەی ئەکەن کە گورگ بێت و مناڵەکەیان بتوانێت لەم جیهانە خراپە خاس و ئاسودە بژین. بۆ ئەم مەبەستە دەس ئەکەن بە ئازار دانی مناڵیان ، خراو تەکی قسە ئەکەن ، توڕەی ئەکەن ، بە زۆر کارهایکی پێ ئەکەن تا فێر بێت و رەحمی بۆ کەس نەوێت و ….

کێشەی دەروونی

ئەبێت بزانین کە ئەگەر خراو تەک مناڵمان قسە بکەین و تەکیا خراو بین ، وا کە فکر ئەکەن ناوێت و مناڵتان بە هێز ناوێت، ئەوە کە خەڵک ئەچن بۆ وەرزش و جەستەی خۆیان بە هێز ئەکەن ئەگەر کەمێک خراو تەک جەستەی خۆیان کار کەن ئەو جەستە لە کار ئەکەوێت، و زانایانی دەرونناسی ئەڵێن ژیانی خراو و پر کێشە مروڤ نەخۆش ئەخات و ئەو کەسە وا نەخۆش کەوتە ناتونێت ژیانی خۆی بە رێ ببات.

ئەگەریش هەر توڕەن و گەرەکتانە تەک هەموو کەس شەر بکەن ، ئەبێت بەر خۆتان بگرن و شەر نەکەن چون خەڵک نەخۆش ئەخەن، من وا فکر ئەکەم ئەگەر لەم جۆرە بنیامانەمان دی کە یەک هەموو کەس شەر ئەکەن و زۆر توڕەن ئەبێت پیان بڵێن کە کێشەی دەرونیان هەیە ئەبێت برون بۆ لای دوکتر تا کێشەیان چارەسەر ئەبێت، هیچ بنیامێکی سالم شەری پێ خۆش نیە و شەر ناکات و ناکەوێتە گیان منال و دۆستەکانی. هیچ بنیامێکی سالم هەموو رۆژ ناکەوێت گیان ئەم و ئەو ، ئەم بنیامانە کێشەیان هەیە و ئەبێت کێشەیان چارەسەر بێت و بەریان بگیریت.

نەخۆشی دەروونی چیە؟

چۆن هەستی دەروونی خۆمان رێک بخەین