دی لە کەرکوک چی روی داوە

دی لە کەرکوک چی روی داوە ، کەرکوک شارێکی مێژووی کوردە کە لە ناو بەلگەنامە مێژویەکان بە ناوچەیکی کوردی ناسێندراوە. لە سەردەمی عۆسمانیەکان کاتێک کە کەرکووک ژێر دەستی تورکەکان بوو بەڕێک لە تورکەکان لە کەرکوک نیشتەجێ بوون. کاتێک کە لە کەرکوک نەوتیان دۆزی و زانیان بە سەر دنیایک نەوت و پوڵ خەوتە (ئێستا کەرکوک ٤٠٪ نەوتی عێراقی تیا بەرهەم دێت) کەرکوک لای عەرەبە عێراقیەکان گرینگ بوو و دەستیان کرد بە هاوردنی عەرەب بۆ کەرکوک تا ناوچەکە بکەن بە عەرەب .

دوای ئەمە کە ئەمریکا هێرشی کرد سەر عێراق لە شەری ساڵی ١٩٩١ ، کوردەکان رژیان ناو تەواو شارەکانی کوردیی عێراق و گشتیان گرد و هەر وا کەرکوکیشیان گرد کە هەر کوردی زۆری تیا مابوو. کاتێک کە سەدام دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد کوردەکان بەرگیریان کرد و ٣٠٠٠ کەس لە چەکدارەکانیان لێ کوژرا و لە ئاخر کەرکوک کەوت دەستی سەدام . بەڵام زۆرێک لە شارەکان لە دەستی کوردان هەر ما. ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٣ کە سەدامی روخاند ، کەرکوک دوبارە هاتە ناو هەواڵەکانوو و بوو بە هەواڵی گرینگی کوردەکان، ئەو کاتە کە عەرەبەکان هیچێک چەک و پارە و… نەبوو وتیان باشە ئێمە کەرکوک دوبارە وەک جاران ئەیکەین بە ناوچەیکی کوردی و عەرەبەکان ئەنێرین بۆ شاری خۆیان دوای ئەویش لەوێنە هەڵبژاردن ئەکەین تا بزانین کەرکوک دێتە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان یان لە ژێر دەسەڵاتی عێراق ئەمێنێت ، کوردەکانیش وتیان باشە وا بکەین. عەرەبە عێراقیەکان دایان بە ژێر قسەی خۆیان و وایان نەکرد و تورکیایش لەو دورە وتی کەرکوک تورکی هاتیا و بە هیچ جۆرێک نایڵین بکەوێتە دەستی کوردەکان و کەرکوک بە شارێکی تورکی ئەزانین.

دوای ئەوە وا داعش هات ناو عێراق، کەرکوک کەوتە دەستی داعش و دوای ئەوە کوردەکان کەرکوکیان گرد، حکومەتی عێراقیش لە کاتی شەری داعش پارەی نەئەدا بە کوردەکان تا نەتوانن حقوق و موچەی چەکدارەکانیان بدەن ، دوای لە ناوچونی داعش کوردەکان وتیان نە بە ئێمە پارە ئەدەن نە کەرکوکتان کرد بە شاری کوردی و نە یاسای فێدراڵ بوونی عێراق بە یاسا ئەزانن و عەمەڵی پێ ناکەن ، لە بەر ئەمە ئێمە لە عێراق جیا ئەبین. دوای چەند مانگێک کە راپرسی لە خەڵکی کورد کرا عێراق هێرشی کردە سەر کوردستان و لە کەرکوک دەستی پێ کرد بەڵام کوردەکان کەرکوکیان چوڵ کرد و دوایی وتیان کە عێراق ١٠٠٠ تانکیان هێنا بوو بو کۆڵێک چەکی پێشکەوتوو و سەربازێکی زۆر، کەرکوک دوبارە کەوت دەستی عێراق و عێراق لە تەواو کردنی شەر و لەناو بردنی حکومەتی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو و لە شآرەکانی تر لە کوردەکان شکەستی خوارد.

تا ئێستا کێشەی کەرکوک هەر ماوە و یەکلا نەکراوە ، ناوچەیک کە تورکیا وتیەتی رەنگە سوپای برژێنێت ئەوێنە و داگیری بکات و لە دەست کوردەکان رزگاری بکات، عێراق کە لەم ١٠٠ ساڵە کەرکوکی کردە بە عەرەب و جواوی کوردانیش نادات ئیتر باسی کەرکوک ناکات و گەرەکیەتی گشتی حکومەتی کوردستان بروخێنێت، ئەمیش هەر وەک خۆی ماوە، و پارەی زۆری کەرکوکیش کە بووە بە دوژمنی کوردان و هەر ئەدرێت بە فرۆکە و تانک و تۆپ و … بۆ سۆپای عێراق هەر ماوە.

وێنە لە ماڵپەری روداوو

کەرکوک نیوز

یاری کردن بە یاسا و یاسا پارێزی

گرانی خەڵک ئازار ئەدات

من تا ئەو جێگا کە بزانم هەڵاوسان (تەوەرم) لە بەر خاتری ئەوەیە کە پارەی بێ پشتیوان ناو خاڵک بڵاو ئەبێت. ئەمە پێمان ئەڵێت کە پارە چاپ ئەکرێت و حکومەت پارەی نیە بیدات بە خەڵک و پارە چاپ ئەکات و ئەیدا بە خەڵک، لە بەر ئەمە هەڵاوسان روو ئەدات ، و گرانی خەڵک ئازار ئەدات . ئەوەڵ جاریش هەڵاوسان لە ئسپانیا دروست بوو. لەوێنە ئسپانیا ئامریکای باشوری داگیر کرد و ئەوێنە پڕی بوو کە تەڵا و تەڵایش ناو جیهان گران بوو ئسپانیا گشتی فرۆشت و پارەی زۆر دەستی گرد و هەڵاوسانێکی زۆر لە ئێسپانیا دروست بوو هەر وا پێشکەوتنێکی زۆریش بەدەست هات.

پووڵ

دی بۆ چی هەڵاوسان دروست بوو ، من وا فکر ئەکەم کە تەڵا کالایک نیە کە لە ژیان بە کار بخوات و هەر بە کار ئەوە دێت وەکوو پارە ئستفادەی لێ بکەیت. پسپۆڕانیش هەر ئەڵێن کاتێک کە پارە زۆر بێت و کاڵا نەوێت کە خەڵک بیکڕن هەڵاوسان دروست ئەبێت. ئەمە بە ئێمە نیشان ئات کە ئەبێت کالایک بەرهەم بێت کە لە پارێزگا پێویستی رۆژانەی خەڵکە ، ئەم کارە ئابووری ئەبات بۆ لای ئەوە کە خەڵک پارەکەیان بە کەڵکیان بێت، و بتوانن شتی پێ بکڕن.

من وا فکر ئەکەم ئەبێت کالای کە پێویستی رۆژانەی خەڵکە بسێنیت و ناو بازار بڵاو بێت و ئەتوانێت لە کەم کردنی هەڵاوسان یارمەتیمان بدات. بەڵام چارەسەری ئەم کێشە لە بەرهەم هێنانی تەواو ئەو کالانەیە کە پێویستی خەڵکە.

پارە (لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

چۆن شارمان ئاوان بکەین

لە ناوچە کوردیەکان هەواڵەکان زۆر گەرمە

لە کوردستان لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا هەموو رۆژێک خەریکە هەواڵێکی نوێ دێتە دەرو و هەموو هەواڵەکان زۆر گرینگ و گەرمن ، من ناتوانم روماڵی هەواڵەکان بکەم ، بەڵام زۆر گرینگ و زۆرن . خوزگە بمتوانیایە گشتی بۆتان بڵێم ، بەڵام وا نەزانم لە هیچ کوێی ئەم جیهانە ئەم گشتە هەواڵە گرینگە لە یەک مانگ بڵاو ببێت، هەموو شتێک خەریکە رو ئەدات ، یەکێ چەک دا ئەنێت ، یەکێ خۆی ئامادەی شەر ئەکات ، بەرێک کێشە نێوانیان دروست بووە زۆر قووڵ، بەرێک خەریکن دەسەڵات پەیا ئەکەن، هەڵبژاردنە ، قسە و باسی زۆر گرینگ ئەکریت، هەروا کاری زۆر گرینگ ئەکریت. بەراستی سەرم سوڕماوە لەم گشتە هەواڵە گرینگە، هیوا دارم کوردەکان کە ئەونە وزەیان هەیە، سەرکەوتنیش پەیا کەن و کێشەکانیان چارەسەر بێت.

گرینگ

لینکی ماڵپەری کوردپرس کە ها لە ئێران

لە تورکیا خەریکە چی روو ئات

کۆبونەوەی ئۆتۆمبیلی بانە

ئیمرو لە بانە کۆبونەوەمان بوو ، ٤٠٠ ئۆتۆمبیل کە گۆڕانکاریان تیا کرا بوو لە بانە کۆ بوون. بانە شارێکە لە گشتی ئێران ئەهاتن بۆ ئەوێنە بۆ سەندنی کاڵای ناو ماڵ، من کاتێک ئەچووم بۆ شارەکانی تری ئێران گشتیان بانەیان ئەناسی و قسەیش نێوان خەڵکی ئەوێنە زۆر پێش ئەهات کە بڵێن لە بانە نرخی ئەم کاڵایە چەنێکە و … و ئێستا کۆبونەوەی ئۆتۆمبیلی بانە

بانە شارێکە کە کۆڵبەری و قاچاخی کاڵا بەشێکی بەرچاوی ئابووریەکەی پێک ئێنێت، ئەم کۆبوونەوە گرینگیەکەی لەوەی کە لە پارێزگا کوردیەکانی ئێران لەوێنە کۆ بوون و هەستی زۆر خۆش نێوان خەڵک دروست بووە و کەسانێک هەن کە پیان خۆشە گۆڕانکاری لە ئۆتۆمبیل بکەن، هیوادارم ئەم هەستە لە لایەن سەرمایەدارانی کورد ببینیت و لەم شارانەی پارێزگای کوردستان وەبەرهێنان بکەن و کارخانەی ئۆتۆمبیلسازی دامەزرێنن.

مەڵێن کوردی سەرمایەدار و دەوڵەمەن مان نیە کە پێکەنینم دێت ، هەر چەند رۆژ لە مەو بەر هەواڵێکم خوێند کە دەولەمەنترین سەرمایەداری تورکیا کوردە و سەرمایەکەی ئەگاتە ١٣.٧ ملیار دۆلار و ئەم رەقەمە یەکجار زۆرە ، یەک کارخانە کە هیچ چەندین شار کارخانەی ئەتوانی پێ دروست بکەیت . کوردستانی عێراقیش کە کوردەکان ملیاران دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان کردە .

لە ئێرانیش سەرمایەداری گەورەمان هەیە کە کورد بن و دڵیان بۆ ناوچەی خۆیان لێ بدات و پیان خۆش بێت وەبەرهێنان بکەن.

ئەم ویدئوم لە سایتی تلویزیۆنی ئێران دی و دایئەنم ئیرە ، زمانەکەی فارسیە بەڵام هەر خۆشە تمیشا کردنەکەی.

لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکرێت(لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

کولتووری خۆمان چاک بکەین

کشتوکاڵی مۆدێرن چیە؟

بە کشتوکاڵێک ئەڵێن کە لە تکنۆلوژیای رۆژ کەڵک وەر گریت ، و بەرهەم زۆر بکات و کوالیتی(کیفیت) بەرهەمەکان زۆر بکات وبەرهەمەکان سڵامەتتر بدرێن دەس خەڵک ، هەر وا زیان گەیاندن بە سروشت کەم بکات. هەر وا کار ئاسانتر بکات و بە جێگای مروڤ بە تکنۆلۆژیا کار بکەین.

کشتوکاڵی مۆدێرن ئەبێت قازانج زۆر بکات ، ئەگەر نەیکات جوتیار بە دوای ناچێت و کارەکان بە شێوەی کۆن جێ بە جێ ئەکەن . لە کشتوکاڵی مۆدێرن مرۆڤ رۆڵی کەمتر ئەبینێت و زۆر تری کارەکان بە ماشین ئەکرێت .

لە کشتوکاڵی مۆدێرن کەسانێک کە پارەی کەمیان پێیە ناتوانن بەشدار بن و بۆ دەستپێکردنی کار پارەی زۆری پێویستە بەڵام لە لایکی دیکە ئەو ماشینانە وا ئەیکڕن و کارەکەی پێ ئەنجام ئەدەن قازانجی یەکجار زۆرتان پێ ئەگەینێت. بۆ ئەم کارە زەوی گەورەتان گەرەکە و کێشی بەرهەمەکان یەکجار زۆرە و ئەبێت فکرێک بۆ فرۆشەکەی بکەن ، کە ئەم کارە ئەتوانن کۆمپانیاکانێک کە کاری فرۆش ئەگرن بە دەست بیکەن. بۆ فرۆشی دەرەوەی وڵات کۆمپانیاکانی نێودەولەتی شارەزا کۆمەکی یەکجار گەورەن.

کشتوکاڵی مۆدێرن

سود و زیانەکانی تکنۆلۆژی (ماڵپەرێکی دیکە)

پارە یان پووڵ چیە و بۆ چی بوە بە کێشە