چۆن شارەکەمان ئاوان و خۆش بکەین و پارە و کار بێرین ناو شار

بۆ ئەم کارە ئەبێت بەر لە گشتی کلتوری خۆمان و خەڵکی نزیک لە خۆمان بگۆڕین. ئەبێت فێر بین شاری خۆمانمان خۆش بوێت ، ئەبێت فێر بین ، هەر شتێک کە ها لە شاری خۆمان باشترە لە شتێک کە لە دەرۆی شارەکەمان هاوردە ئەکرێ، ئەگەر ئەم فەرهەنگە ناو خەڵک پەرە بشێنێت و گشتگیر بێت، کارگە و کارخانە و کار و پووڵ دێت ناو ژیانمان .چۆن شارەکەمان ئاوان و خۆش بکەین ، ئەگەر پەیوەندی ئابووری خۆمان تەک خەڵکی شارەکانی دیکە بە هێز بکەین پارەکەمان ئەروات بۆ خەڵکی شارەکانی دیکە و لەوێنە کارخانەکان ئەکونە کار و پەرە ئەسێنن.

ئێمە ئەبێت بە یەکۆ قسە کەین و یەکترین خەوەر بکەین ، نەڵێین من یەک کەسم و کەس دەنگی من نابیست، ئەگەر ئەم هەستەمان هەیە ماڵپەرێک وەک ئەمە دروس کەین و تیای قسە کەین و خەڵک بکێشین بەرەو لایک کە خێریان بە خۆیان و مناڵەکانیان بگەێت. ئاسانترین رێگە قسە کردن تەک دۆست و قەوم و کەسەکانمانە.

ئەم کلتورە ئەگەر جێ کەوێت زۆر شت ئەگۆردرێت و ژیانی زۆر کەس لە هەژاری رزگار ئەبێت. ئێمە ئەبێت خۆمان بە هۆش خۆمان بین و بەر لەوە بکەوینە سواڵ و داوا کردن لە خەڵکی شارەکانی تر ، ژیان خۆمان ئاوان کەین، ئەگەر گەرەکمان بێت بروین بۆ شارەکانی تر ئەبێت بزانین کە خەڵکی ئەوێنە بە چاو خەڵکانێکی فەقیر و نەدار و ئاوارە لە ئێمە ئەروانن . و بە چاوی کێشە، بۆ خۆیان و خەڵکی شارو ناوچەکەیان تمیشای ئێمە ئەکەن .

بەر لەوە ئاوارەی شارەکانی دیکە بین، لە ناو شارەکەمان چاکسازی بکەین، بە دوای کاری خاس بگەرین و بە دوای پووڵ یان پارەی زۆر بین کە ئەگەر کەمیش بەدەس هات بڵین قی ناکات و کێشە نیە ، گرینگ ئەوەیە کە ئێمە هەوڵی خۆمان داوە.

پارە پەیا کردن خراو نیە ، تو ئەگەر کارێکت بێت کە خاس بێت و پارە پەیا کەی ئەتوانی کۆمەکی خەڵکی دیکە بکەیت ، ئەتوانی زۆر لە کێشەکانی ژیانت و ژیانی ئازیزەکانت چارەسەر بکەیت.

پارە یا پووڵ چیە؟

ئاماری کار لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان

پارە یان پووڵ چیە و بۆچی بوە بە کێشە

بە راستی پارە یان پووڵ چیە ؟!

گشتمان بیستومانە کە پارە دروست بوو بۆ ئەوە کە کاڵاکان بە ئاسانی جێ بە جێ بکرێن و کڕین و فرۆشتن ئاسان بێت. پەس بۆ چی گشتی هاواری پارەیەتی! گشتی ئەڵێت ئای پارەم نیە! ئای بێبەختم ! کێشە چیە مەگەر پارە بۆ ئالوگۆڕی کاڵا و بەرهەمەکانمان نەبوو؟ دی بۆ چی ئەونە گرینگی پێ ئەدەین و وا ئەزانین پارەمان نیە؟

کێشەی سەرەکی ئێمە نەبوونی کاڵایە، کێشەی ئێمە ئەوەیە کە هیچ بەرهەمێکمان نیە ، هیچ شتێکمان نیە کە بیدەین بە خەڵک و شتێکی تر لە جێگەی ئەو وەرگرین، پەس ناوێت بە دوای پارە و پووڵ بین ، ئەبێت بروین و شتێک بەرهەم بێنین و لە بازار ساخی بکەین و بیفرۆشین و لە بەرامبەر شتێکە پێویستیمانە بکڕین.

ئەگەر گەرەکمان بێت بە جێگای کاڵا ، کۆمەک خەڵک بکەین و پارە و پووڵ بە دەست بێنین وەک تاشینی سەری خەڵک یان دروستکردنی خواردەمەنی و خۆراک لە رێستوران یان … ئەمانەیش خاسە بەڵام شتێکە لە گشتی گرینگترە ئەو شتانەن کە بوونیان هەیە ، وەک نان وەک ئاو وەک ماڵ یان خانوو وەک ….. ئێستا کە جیهان زۆر بەرەو پێش چوە ئەبێت بڵەین وەک لەپ تۆپ وەک ئۆتۆمۆبیل وەک ….

ئێمە ئەبێت ئەم شتانە بەرهەم بێنین لە ناو شاری خۆمان و ساخی بکەین لە بازار تا بتوانین ژیانێکی خۆشمان بێت و فەرامۆش نەکەین پارە هین ئاڵوگۆڕی بەرهەمەکانمانە نەک شتێکی گرینگ کە لە نەبوونی بناڵین.

کۆڵبەری دیاردەیەکی خراو

پارە چیە

لە جیهانی ئیمرو چون ئاشتی بپارێزین

بە راستی ئەگەر تمیشای جیهان بکەین ، ئەبینین زلهێزەکان خەریکن بە یەکۆ ئەبن بە دوژمن و هەر ئاگرەکە خەریکە گەورەتر ئەبێت، زڵهێزەکان زۆر گرینگن ،لەبەر ئەوەی وڵاتانێکی زۆر بە دەوریان کۆ بوون و بەرژەوەندی ئابووری و یاسایی و ئەمنی و فکریان لەگەڵ زلهێزەکان هەیە ، ئەم وڵاتانە وا بچوکترن بەرژەوەندی زۆریان هەیە وەکو تیم کار ئەکەن و ناتوانن جیا بن ، لە بەر ئەوەی ئەکەونە ناو مەترسی زۆر ئێستا ئەگەر زلهێزەکان بە یەکۆ شەریان بێت و جەنگ رووبدات ئەم وڵاتانەیش بە شێوازێک ئەکەونە ناو کێشەی ئابوری و ئەمنی و… و ئەگەری زۆرە بکەون ناو شەری راستەوخۆ تەک یەکتر.

من وا فکر ئەکەم کە جیهان خەریکە ئەبێت بە دو بەش ، چین و دۆستەکانی و لە بەرامبەر ئەمریکا و دۆستەکانی . ئێوە لە هەر وڵاتێک نیشتەجێن بە کەمێک فکر کردن ئەتوانن بزانن سەر بە کام تیم هەن.

ئێستا ئەبێت چی بکەین، من وا فکر ئەکەم کە باشترین رێگە ئەوەیە خۆمان لە شەر دوور بگرین و لە هەر وڵاتێک هەین بە دوای دوستایەتی تەک گشتی بین و نەکەوین ناو شەر و ململانی و ئاشتی بپارێزین ؟! پرسیار پێش دێت کە ئایا ئەم کارە و ئەم هەڵویستە جواو ئەدات یان نە؟ من وا فکر ئەکەم کە ئێمە نابێت دۆستانی خۆمان لە یاد بەرین، و ئەبێت لەگەڵیان پەیوەندیمان بێت ، بەڵام تەواو هەوڵی خۆمان بدەین کە وڵاتانی دۆست هەڵویستی خۆیان لە بەرامبەر تیمی رەقیب بگۆڕن و ئەم کارەیش لە بەر چاو خەڵک ئەنجام بدەین تا مەترسیەکان کە هان بە دەورمان کمتر بن و ئاستی ئەمن و ئاسایشمان بروات سەرو.

ئێمە کەسانێک کە خاسیان لەگەڵ ئێمە کردە ناوێت لە یاد بەرین و هەموو کاتیش ئەبێت پشتیوانیان بین و کۆمەکیان بکەین .

جیهانی چەند جەمسەری

شەر لە ناوچە کوریەکان

یاری کردن بە یاسا و یاساپارێزی

خەڵکانێک کە یاسا بۆ لایان خاس نیە ، ئەتوانن چی بکەن ، ئایا ئەتوانن وڵاتیان بە جێ بێڵن و برۆن بۆ وڵاتێکی دیکە ، ئایا بەم کارە کێشەیان چارەسەر ئەبێت ؟ ئایا بە دورکەوتن لە دۆست و کەس و کاریان و جێگایک کە تیای گەورە بوون کێشە چارە سەر ئەبێت!

بە بروای من ئەگەر یاسا نەتوانێت جواو کەسانێک بدات کە یاسایان بە دڵ نیە یا لە بەرژەوەندیان نیە ، ئەو سەنتەری یاسادانانە بەرەو لە ناوچوون ئەچێت ، یان دیمەنی زۆر ناشرین ئەبێت و کێشەی زۆر گەورە بۆی دروست ئەبێت.

یاسای ئیمرو لە وڵاتانێ کە کوردەکان تیای نیشتەجێن (تورکیا ، ئێران ، عراق ، سوریا) یان ئیسلامیە یان بەرەو ئیسلامی بوون ئەچێت، ئەم وڵاتانە بە یاساکانیان ئەڵێن ، گەرەکیانە خەڵک لەم جیهانە سەرکەوتوو و بەختەوەر بکەن ، هەر وا گەرەکیانە لە رێگەی خاس بوون لە جیهانی تریش هەر خەڵک بەختەوەر و سەرکەوتوو بکەن.

کەسانێک کە ئەم یاسانەیان بە دڵ نیە بێ کێشە ترین رێگە بۆیان ئەوەیە کە ئیسلام بناسن و فێر بن و ئەو بەشانەی وا لە بەر چاو نوێنەرانی پارڵمان و سەرۆکەکانی سیاسی زۆر بە گرینگ نازانیت و پشت گوێ ئەخریت ، و لە بەرژەوەندی کەسانێکە کە یاسایان بە دڵ نیە گەورە بکریت و پیشانی ئەوان و خەڵک بدریت. شایەد ئەمە بێ کێشەترین رێگە بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

بەڵام زۆر کەسیش هەن کە ناتوانن قسەی خۆیان بسەلمێنن ، ئەوان ئەبێت چی بکەن! شایەد بتوانن بە یاسا یاری بکەن ، بەڵام ئەمە بێ کێشە نابێت بۆیان.

بەڵام من وا فکر ئەکەم کە باشترین رێگە ئەوەیە کە یاسا پەسەند بکەن و لە شوێنهایک کە رێگە پێ دراوە قسەی خۆیان بکەن و دەس کەن بە کاری خۆیان ، دەس کەن بە بەهێزکردنی خۆیان ، بێ ئەوەی کە یاسا پێشل بکەن و ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکە توشی کێشە بکەن.

بۆ نمونە یاسا نەیوتە قسە مەکە ، وتیەتی ، لە قسەکانتا بەرێ وشە مەڵێ ، یان لە هاڵسوکەوتوو بەڕێ کار مەکە ، ئێمەیش ئەبێت بە قسەی یاسا بکەین ، بەڵام لە شوێنهایک و بە جۆرێک کە دژ بە یاسا نەوێت قسەی خۆمان بکەین و فکر و بیری خۆمان نیشان بدەین و بە جۆرێک هەڵسوکەوت بکەین کە کێشەی نەوێت .

لینکی بابەتێکی نزیک لەمە (یاسا و یاساشکێنی)

یاسای سەیری وڵاتان

یاسا و یاساشکێنی

بە راستی یاسا چیە ، من وا فکر ئەکەم کە یاسا کاتێک دروست ئەبێت کە کەسێکی بەهێز گەرەکی بێت کەسێکی لاوازتر لە خۆی بە ئەنجام دانی کارێک ناچار بکات، ئێستا ئەو کەسە کاراکترێکی خاس بێت یان خراو ، یان خاسەی ئێمەی گەرەک بێت یان خراوی ئێمەی گەرەک بێت ، باسێکی جیایە.

کاتێک کە یاسایک بەسەر ئێمە زاڵە ئەبێت زۆر شت شی کەینو تا بزانین ئەو یاسا لە بەرژەوەندی ئێمەیە یان دژی ئێمەیە، بەڵام یەک حەقیقەت هەیە کە ناگۆڕێت، ئەویش ئەوەیە کەسێک کە ئەو یاسای داناوە لە ئێمە بەهێز ترە، چوون ئەگەر بەهێزتر نەبوایێ ئێمە لە ژێر چەتری ئەچوین دەرو و ئەو یاسا ئیتر بۆ ئێمە هەبوونی نەبوو.

من وا فکر ئەکەم مروڤ ئەگەر یاسا بشکێنێت بەرلەوە ئەبێت بزانێت کە ئەم کارە خەتەرە و رەنگە کێشەیی زۆر گەورەی بۆ دروست بێت. گرینگ بوونی یاسا ئەتوانین لە ناو چیرۆکی حەزرەتی ئادەم و حەوا ببینین و بزانین هەزاران ساڵە یاسا بیر و هۆشی خەڵکی بۆ لای خۆی کێشاوە.

لە ناوچە کوردیەکان یاسای حکومەتەکان زۆر پێشل ئەکرێت وەک کۆڵبەری و قاچاخ ، وەک شەر و توندوتیژی ، من وا فکر ئەکەم ئەگەر ئەم کێشانە چارەسەر بێت و ئەم یاسانە پێشل نەکرێت زۆر لە فشارێک کە ها لە سەر خەڵکی ئەم ناوچانە لا ئەچێت و ئەتوانن فکرێک کەن بۆ پێشکەوتنی ناوچەکە. لە کەرتەکانی کلتووری و ئابووری و….

ئێمە نابێت هەر تمیشای ئامار بکەین و فکر کەین کە ئێمە زۆر لە ناوچەکانی دیکە دواو نەکەوتین. ئەم ئامارانە هەموو شتێک نایژێت. و ئەبێت زۆر زیرەک و بە بیر و هۆش بیت تا بتوانیت لەم ئامارانە تێ بگەیت.