ئەتانزانی حکومەتێک کە کوردەکان لە سوریا رێیان خستە…

ئەتانزانی حکومەتێک کە کوردەکان لە سوریا رێیان خستە تەنیا حکومەتێکە لە جیهان کە ٥٠٪ژن و ٥٠٪ پیاو لە ناو حکومەت کار ئەکەن. هێزی چەکداریان نیوەی ژنە و نیوەی پیاوە، و هەموو بەشەکانی تری حکومەت و باقی دامەزراوە حکومەتیەکان رێژەی ژن و پیاو نیوە نیوەیە. دوایی زۆر کەس ، کوردەکان بە دژی ژن ئەبینن و وڵاتانێک کە هەلسوکەوتی زۆر خراپیان تەک ژن هەیە ئەبن بە شوێنێک کە ژنەکان تیای ئازادن. و هەر وا ئەم حکومەتە زۆر تر لە ١٠٠ هەزار کەسی هەیە کە بۆی کار ئەکەن .

ژن
Syrian Democratic Forces (SDF) fighters take part in a funeral in Syria’s northeastern city of Hasakeh on February, 4, 2022, for members of the group killed in clashes during a jailbreak attempt by the Islamic State (IS) group at the Ghwayran prison in the eponymous province. – US-backed Kurdish forces on January 30 said they had defeated all IS group fighters left inside the Syrian jail that the jihadists stormed 10 days earlier, sparking battles that left over 370 dead. (Photo by AFP)

ژنانی کورد

کلتووری خۆمان چاک بکەین

هەواڵی کاناڵی تی ئار تی کوردی

چەند رۆژێکە خەریکم هەواڵی کاناڵی تی ئار تی کوردی کە هین حکومەتی تورکیایە تمیشا ئەکەم، بە راس هەر چی ناو ئینترنت گەرام کاناڵم پەیا نەکرد، دوایش هەر یەک جار هەواڵی هەیە ئەویش کاتژمێر ٧:٣٠ بە کاتی ئێرانە ، هەواڵەکەی هەر قسەیە لە سەر بابەتهای زۆر سادە و هەر کەس گوی لێ گرێت ئەزانێت کە بە کاری بەشی هەواڵی کوردی ناخوات ! هەر بە کار هەواڵ ناخوات، ماڵپەرەکەیشیان هەر هەواڵی نیە. من نازانم ئەم وڵاتە کە نیوەی کوردەکان هان لەوێنە ، چۆن وڵاتێکە کە هەواڵێکی دروست ناتە دەست خەڵک کە بنیام بزانێت چی ئەگوزەرێت. هەر بەخوا خاسیەکانی خۆیشیان نیشان بدەن هەر خاسە ، هەر بڵێن ئەم پرۆژە کرایەوە! و ئەم کارەمان کرد! هەر خەڵک بە هیچێک نازانن. دوێکەیش سەرۆکی پارلمانیان وتی پ ک ک خۆی تەسلیم کردە هیچ دیالۆگێک لە کارا نیە و هیچ شتێکیان لە ئێمە گەرەک نیە و ئێمەیش هیچ شتێک قەبووڵ ناکەین!!! هەر ئەم قسە پێمان ئەڵێت تورکیا گەرەکی ناوێت شەر تەواو بێت.

TRTKURDI

TRTKURDI

داهاتووی کوردانی سوریا چی لێ دێت

گرانی خەڵک ئازار ئەدات

من تا ئەو جێگا کە بزانم هەڵاوسان (تەوەرم) لە بەر خاتری ئەوەیە کە پارەی بێ پشتیوان ناو خاڵک بڵاو ئەبێت. ئەمە پێمان ئەڵێت کە پارە چاپ ئەکرێت و حکومەت پارەی نیە بیدات بە خەڵک و پارە چاپ ئەکات و ئەیدا بە خەڵک، لە بەر ئەمە هەڵاوسان روو ئەدات ، و گرانی خەڵک ئازار ئەدات . ئەوەڵ جاریش هەڵاوسان لە ئسپانیا دروست بوو. لەوێنە ئسپانیا ئامریکای باشوری داگیر کرد و ئەوێنە پڕی بوو کە تەڵا و تەڵایش ناو جیهان گران بوو ئسپانیا گشتی فرۆشت و پارەی زۆر دەستی گرد و هەڵاوسانێکی زۆر لە ئێسپانیا دروست بوو هەر وا پێشکەوتنێکی زۆریش بەدەست هات.

پووڵ

دی بۆ چی هەڵاوسان دروست بوو ، من وا فکر ئەکەم کە تەڵا کالایک نیە کە لە ژیان بە کار بخوات و هەر بە کار ئەوە دێت وەکوو پارە ئستفادەی لێ بکەیت. پسپۆڕانیش هەر ئەڵێن کاتێک کە پارە زۆر بێت و کاڵا نەوێت کە خەڵک بیکڕن هەڵاوسان دروست ئەبێت. ئەمە بە ئێمە نیشان ئات کە ئەبێت کالایک بەرهەم بێت کە لە پارێزگا پێویستی رۆژانەی خەڵکە ، ئەم کارە ئابووری ئەبات بۆ لای ئەوە کە خەڵک پارەکەیان بە کەڵکیان بێت، و بتوانن شتی پێ بکڕن.

من وا فکر ئەکەم ئەبێت کالای کە پێویستی رۆژانەی خەڵکە بسێنیت و ناو بازار بڵاو بێت و ئەتوانێت لە کەم کردنی هەڵاوسان یارمەتیمان بدات. بەڵام چارەسەری ئەم کێشە لە بەرهەم هێنانی تەواو ئەو کالانەیە کە پێویستی خەڵکە.

پارە (لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

چۆن شارمان ئاوان بکەین

لە ناوچە کوردیەکان هەواڵەکان زۆر گەرمە

لە کوردستان لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا هەموو رۆژێک خەریکە هەواڵێکی نوێ دێتە دەرو و هەموو هەواڵەکان زۆر گرینگ و گەرمن ، من ناتوانم روماڵی هەواڵەکان بکەم ، بەڵام زۆر گرینگ و زۆرن . خوزگە بمتوانیایە گشتی بۆتان بڵێم ، بەڵام وا نەزانم لە هیچ کوێی ئەم جیهانە ئەم گشتە هەواڵە گرینگە لە یەک مانگ بڵاو ببێت، هەموو شتێک خەریکە رو ئەدات ، یەکێ چەک دا ئەنێت ، یەکێ خۆی ئامادەی شەر ئەکات ، بەرێک کێشە نێوانیان دروست بووە زۆر قووڵ، بەرێک خەریکن دەسەڵات پەیا ئەکەن، هەڵبژاردنە ، قسە و باسی زۆر گرینگ ئەکریت، هەروا کاری زۆر گرینگ ئەکریت. بەراستی سەرم سوڕماوە لەم گشتە هەواڵە گرینگە، هیوا دارم کوردەکان کە ئەونە وزەیان هەیە، سەرکەوتنیش پەیا کەن و کێشەکانیان چارەسەر بێت.

گرینگ

لینکی ماڵپەری کوردپرس کە ها لە ئێران

لە تورکیا خەریکە چی روو ئات

پارێزگار، سەرۆکی پارێزگا، هەیە

پزشکیان لە سەردانی بۆ پارێزگای کوردستان و بۆ شاری سنە وتی ئێمە لە هەموو شوێنێک وتومانە کە ئێمە پارێزگار وەکوو سەرۆک کۆماری ئەو پارێزگا ئەبینین و هەموو شتێک ئەتوانن بکەن و هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە. هەر وا وتی ئەونە چاوتان لە دەرۆی سنورەکان نەوێت چون ئێستا پارێزگاکانی ئێران سەرۆکیان هەیە. هەر وا ئاوان کردنی پارێزگای کوردستانی کاری خەڵکی کوردستان ناساند و هیوای پێش کەوتنی کوردستانی خواست. پارێزگار، سەرۆکی پارێزگا، هەیە . هەر وا چەندین پرۆژە کرایەوە.

مەسعود پزشکیان گەیشتە سنە

پارێزگاری کوردستان وەرزشگاهێکی کردەوە