بۆ چی شەر لە ناوچە کوردیەکان زۆرە ؟

ئەگەر هەواڵەکان تمیشا بکەین ئەبینین حزب هایک بە ناو کورد شەر ئەکەن و رۆژانە لە شوێنی جیاواز هەواڵی شەر ئەبیسین. من وا فکر ئەکەم ئەمە کارەساتێکی گەورەیە ، شەر یەک رۆژیشی خاس نیە ، بێ دیار ئەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە ناوچەی جیاواز هەواڵی کوشتن و شەر بڵاو ئەبێت.

تەواو جیهان ئەزانن کە لە شوێنێ کە شەر هەیە ، وەبەرهێنەر ڕائەکات و لەو شوێنە ناوێسێت ، ئەمە بێکاری ئێرێت ، ئاسایش نامێنێت ، هەزار جۆر نەخۆشینی دەرونی دروست ئەکات ، کوالیتی ژیانی خەڵک زۆر دێت خوارۆ ، لە هەمووی گرینگتر مروڤ ناو شەر ئەکوژیت و ئەمە ئەبێت هۆی بڵاو بوونی کلتووری قین و تۆڵەسەندن و … کە خۆی کێشەیکی یەکجار گەورەیە.

ئەبێت چی بکەین؟ من وا فکر ئەکەم لە هەر شوێنێک هەن لە بەرامبەر شەر و جەنگ و توندوتیژی بوێسن، نابێت داهاتووی خۆمان بخەینە مەترسی و ناوچەی خۆمان ئاڵوز کەین ، ئێستا زۆر کەس لە کوردستان رۆیشتن دەرۆ لە بەر خاتر نەبوونی کار و پارە و ئاسایش ، کە بە رێژەیکی زۆر پەیوەندی هەیە تەک شەر و ئاڵۆزی وتوندوتیژی.

کۆڵبەری ، دیاردەیێکی خراو

ئێمە بە راستی ناو جیهانێکین کە هەموو رۆژ بەرەو پێش ئەچێت و هەموو شت ئەگۆردرێت، ناو ئەم دنیایە ئەگەر ئێمە نەتوانین بە رۆژ بین رەنگە ژیان بۆمان ناخۆش بێت یان ژیانی خۆمان لە دەست بدەین. ئێستا باسی رۆژی بەشێک لە خەڵک بۆە بە کۆڵبەری ، ئێمە ئەڵین کۆڵبەری لە بەر نەبونی کار و پوڵە.

من گەرەکم ناوێت لەبەرامبەر بیر و بۆچونی خەڵک بوێسم، بەڵام من وا فکر ئەکەم کێشەکە قووڵترە لەمە ، ئەم کێشە لەبەر ئەمە دروست بوە ، چون ئێمە بەرپرسیارێتیمان نیە، لە بەرامبەر خێزانمان ، خۆمان ، عازیزەکانمان . ئێمە فکر ناکین بەم کارە خەریکین ناو خۆمان خراو ئەکەین و ناو ناوچەکەمان خراو ئەکەین و کارێک ئەکەین کە پێشکەوتن و ئیش و کار ، هەموو رۆژ زۆرتر لە ناوچەکەمان دوور بێت.

بە راس کار نیە؟ دی بۆ چی بۆ باقی خەڵک لە ناوچەکانی دیکەی وڵات و جیهان کار هەیە. با خۆمان نەخەڵەتێنین ئێمە بە دوای کار و پێشکەوتن نین، ئەگەر بە دوای بوایتین دەستمان ئەکرد بە کارێک کە پارەی کەمی گەرەکە بەڵام سەربەرزین، تا نەکەوینە خەجاڵەت خۆم ، کێشە ئەمەیە ئێمە وا ئەزانین خەریک کارێکی خاسین ، خەڵکی دەوریشمان پێمان ئەڵێن ئافەرین ، دەسوو خۆش.

کێشە لە فەرهەنگە، کێشە لە ژێرخانی ئابووری فکری ئێمەیە. ئێمە ئەبێت سەربەرزی لە شکاندنی یاسا نەبینین، بەڵکو سەربەرزی لەوە ببینین کە کارێکی خاس پەیا کەین کە بە کار خۆمان و ناوچەکەمان و قەوم و دۆست و ئاشنا ئەخوات.ئەوە بزانین کارێکە گیانمان ئەخاتە مەترسی ، خاس نیە ، ئێمە ئەبێت ئاستی نرخی گیانی خۆمان بوەین سەرو، گیان و ئابرووی ئێمە مفت(بەلاش) نیە کە بە فێرۆی بدەین. رەنگە لە ناوچەی ئێمە ئەم کۆڵبەریە ئاسایی بێت بەڵام هەواڵەکانی لە هەموو شوێن بڵاو ئەبێت و ئەوان بە چاوێکی باش تمیشای ئەمە ناکەن.

کامکارها ، گۆرانی رەسەنی کوردی

لیرە گۆرانیک لە گروپی کامکار دائەنم ،هیوادارم بە دڵتان بێت.

بە داخەوە موسیقای کوردی بەرەو ئاسۆیکی نادروست رۆیشتە. کاتێک کە موسیقاکان ناو ئینترنت گوێ ئەگریت، گۆرانیبێژێکی زۆر ئەبینیت، بەڵام کارەکان خوش و جوان و پیشەیی نین ، ئەم کارانە نەتەنیا گۆرانی کوردی بەرەو پێش نابەن، بەڵکو خەڵکیش لە موسیقای کوردی بێ هیوا ئەکەن. نازانم تا کی خەڵک ئەم موسیقیانە کە بە راس نیشاندەری کلتوری کوردی نین و کیفیت و کوالیتی خاسیان نیە لە ناو ماشین و لە ناو تاران و شارەکانی تر بە دەنگی بەرز گوێ ئەگرن، گەرەکم ناوێت بڵێم ئەم کارانە خاس نیە، خۆشەویستی کلتووری خۆمان خاسە ، بەڵام با کلتوری خۆمان جوان و سەربەرز نیشان بدەین بە خۆمان و خەڵکانێکی تر.

هیوادارم گۆرانیبێژەکانی بەرێز ئاستی کارەکانیان بوەن سەرو تا گشتمان لەم گۆرانیانە چێژ وەرگرین و ئەوانەی وا گۆرانی و موسیقی لای خۆمانیان پێ سوک و ناخۆشە بێ هیوا بکەین.

گشتی بابەتەکان لە سەر ئاشتی پارێزی، فەرهەنگ، پارە، یاسا ئەنوسیت

لەم ماڵپەڕە من یاسا ئەپارێزم و هەوڵ ئەدەم هەر شتێک کە دێتە ناو مێشکما بینوسم، گشتی بابەتەکان لە سەر کلتوور و لە سەر ئاشتی پارێزی ، لە سەر ئابووری و بەهێز کردنی یاسا ، هەوڵ ئەدەم بەبەتەکەنم لەم چوار چێوە سەرەکیە بێت .

کلتوور وەکو ، قسە کردن لە سەر فیلمی کوردی و گورانی و بەرهەمە کلتوریەکان ، یان جوان کردن و بە هێز کردنی فەرهەنگمان . پەیوەندی نێوانمان لە کۆمەڵگا، یان فەرهەنگی ئیسلامی کە ئێستا بوونی هەیە و قسە لە چۆنیەتی لە کۆمەڵگا و رێک و پێک کردنی.

بۆ ئاشتی پارێزی ئەتوانم بڵێم کە ئێمە بەر لە گشتی ئەبێت تەک هەموو کەس دۆست بین، و من کار لە سەر ئەوە ئەکەم و هەوڵ ئەدەم دۆستی نێوان کورد و فارس و عەرەب و تورک و ئازەری و … پەرە بدەم. فەرهەنگی شەر نەکردن زۆر گرینگە و ئێستا کێشەی سەرەکی ناوچە کوردیەکان شەر و ئاڵۆزیە و کە بوە بە کۆڵبەری و بێکاری و هەژاری، هیوادارم ئەم شەرانە تەواو بێت.

لە سەر ئابووری ئەنووسم و کە چۆن کار پەیا بکەین، چۆن پارەی زۆر بەدەس بێنین، چۆن کارەکەمان پەرە بدەین ، و ئەزانم ئەمە کێشەی گەورەی ئێمەیە و ئێستا ژیانی زۆر کەس لە بەر خاتری پارە خراو بووە.

لە سەر یاسایش کار ئەکەم، یاسا هەر ئەمە نیە کە لە پارڵمان پەسەند ئەکرێت و ئێمە ئەبێت جێ بە جێی بکەین ، یاسا قسەی باوک و دایکمانە کە لە مناڵی ها لەگەڵمان، بۆ نمونە یاسامان بۆ دا ئەنن کە شتی پیس نەخۆین، یان شەر نەکەین ، یان …. یاسا زۆر سنوری گەورەی هەیە و زۆر گرینگە کە بزانین چیە و چون لی کەڵک وەر گرین و سودی لێ ببینین.

گشتی بابەتەکان لە سەر ئاشتی پارێزی،فەرهەنگ،پارە،یاسا ئەنوسیت . بابەتی تریش ئەنوسیت بەڵام گرینگی بەم بابەتانە ئەدەین.

ئاو پێویستییەکی ڕۆژانە و کێشە گەورەکەی سەردەم (لینک بۆ ماڵپەرێکی دیکە)

جوان بونن و دەوڵەمەن بوون