ئیتر لەم ماڵپەڕە هیچێک نانوسم

ئەمە ئاخر پۆستی منە و ئیتر لەم ماڵپەرە هیچ نانوسم ، لە بەر ئەوەی هەستێکی خاسم نیە.

من وتم کە هەر چی ئەنوسم یاسایی ئەبێت و گەرەکمە ئاشتی پارێز بم و … بەڵام لە ناوەراس بەرێکی زۆر هەڵەم کرد و لە رێگەیک کە بۆ خۆم دامنا بوو لام دا. بەرێک بنیام ناتوانن هەستی خۆیان کنترۆڵ بکەن ، منیش یەکێ لەوانە.

ببورن.

خواتان لەگەڵ

پەیوەندی تەک من

رەشەبا (یوتیوبی کوردی)

لە ناوچە کوردیەکان هەواڵەکان زۆر گەرمە

لە کوردستان لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا هەموو رۆژێک خەریکە هەواڵێکی نوێ دێتە دەرو و هەموو هەواڵەکان زۆر گرینگ و گەرمن ، من ناتوانم روماڵی هەواڵەکان بکەم ، بەڵام زۆر گرینگ و زۆرن . خوزگە بمتوانیایە گشتی بۆتان بڵێم ، بەڵام وا نەزانم لە هیچ کوێی ئەم جیهانە ئەم گشتە هەواڵە گرینگە لە یەک مانگ بڵاو ببێت، هەموو شتێک خەریکە رو ئەدات ، یەکێ چەک دا ئەنێت ، یەکێ خۆی ئامادەی شەر ئەکات ، بەرێک کێشە نێوانیان دروست بووە زۆر قووڵ، بەرێک خەریکن دەسەڵات پەیا ئەکەن، هەڵبژاردنە ، قسە و باسی زۆر گرینگ ئەکریت، هەروا کاری زۆر گرینگ ئەکریت. بەراستی سەرم سوڕماوە لەم گشتە هەواڵە گرینگە، هیوا دارم کوردەکان کە ئەونە وزەیان هەیە، سەرکەوتنیش پەیا کەن و کێشەکانیان چارەسەر بێت.

گرینگ

لینکی ماڵپەری کوردپرس کە ها لە ئێران

لە تورکیا خەریکە چی روو ئات

پارێزگار، سەرۆکی پارێزگا، هەیە

پزشکیان لە سەردانی بۆ پارێزگای کوردستان و بۆ شاری سنە وتی ئێمە لە هەموو شوێنێک وتومانە کە ئێمە پارێزگار وەکوو سەرۆک کۆماری ئەو پارێزگا ئەبینین و هەموو شتێک ئەتوانن بکەن و هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە. هەر وا وتی ئەونە چاوتان لە دەرۆی سنورەکان نەوێت چون ئێستا پارێزگاکانی ئێران سەرۆکیان هەیە. هەر وا ئاوان کردنی پارێزگای کوردستانی کاری خەڵکی کوردستان ناساند و هیوای پێش کەوتنی کوردستانی خواست. پارێزگار، سەرۆکی پارێزگا، هەیە . هەر وا چەندین پرۆژە کرایەوە.

مەسعود پزشکیان گەیشتە سنە

پارێزگاری کوردستان وەرزشگاهێکی کردەوە

زۆر سپاس بۆ خوێندنتان

سپاس ئەکەم کە سەردانی ئەم ماڵپەڕە ئەکەن و ئەم بابەتانە ئەخوێنن ، زۆر سەربەرزم ئەکەن کە سەردانی ئەم ماڵپەڕە ئەکەن. فکرم نەئەکرد لە ئەم یەک مانگو نیوە، ئەگەر دروست لە بیرم بێت، ئەم خوینەرە بەرێزانە نوسینی من لایان گرینگ بێت و سەردانم بکەن. گەرەکمە بزانن کە ئێستا لە ١٠٠ کەس بۆ ٤٠٠ کەس لە رۆژێکا دێن ئەم ماڵپەڕە و سەربەرزم ئەکەن، هیوادارم کە بە کارتان بخوات. هەر کەسێک هەن کە دێن بۆ ئیرە هیوادارم بتوانن کۆمەکی ئەم خەڵکە بکەن و گشتمان سەربەرز بکەن. زۆر سپاس بۆ خوێندنتان .

کتێب پەرتووک (لینکی ماڵپەڕێکی دیکە)

چۆن هەستی دەروونی خۆمان ریک بخەین

سالۆنی وەرزشی لە سنە کرایەوە

ئەم رۆژانە لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردن چەندین پرۆژەی گرینگ کرایەوە. لە کوردستانی ئێرانیش ئیمرو ساڵۆنی وەرزشیکی گەورە کرایەوە، وەرزش زۆر گرینگە و ئێمە ئەبێت هەموو رۆژێک ٢٠ خۆلەک وەرزش بکەین تا سڵامەت بین، ئەمە قسەی دوکترەکانە. هیوادارم وەرزش فەرامۆش نەکەین. فەرامۆش مەکەن ئەگەر گەرەکتانە کێشی جەستەتان کەم کەن وەرزشێک بکەن کە ئێوە ئەخاتە هەناسە دان ، و ئەم جۆر وەرزشانە زۆر خێراتر بنیان لە دەستی چەوری رزگار ئەکەن . سالۆنی وەرزشی لە سنە کرایەوە .

قسەی پارێزگاری کوردستان لە وەرزشگای ٢٢ گۆڵان

لینکی ماڵپەری وەرزش

بۆ چی ناتوانین خاس کار بکەین