ئەتانزانی حکومەتێک کە کوردەکان لە سوریا رێیان خستە…

ئەتانزانی حکومەتێک کە کوردەکان لە سوریا رێیان خستە تەنیا حکومەتێکە لە جیهان کە ٥٠٪ژن و ٥٠٪ پیاو لە ناو حکومەت کار ئەکەن. هێزی چەکداریان نیوەی ژنە و نیوەی پیاوە، و هەموو بەشەکانی تری حکومەت و باقی دامەزراوە حکومەتیەکان رێژەی ژن و پیاو نیوە نیوەیە. دوایی زۆر کەس ، کوردەکان بە دژی ژن ئەبینن و وڵاتانێک کە هەلسوکەوتی زۆر خراپیان تەک ژن هەیە ئەبن بە شوێنێک کە ژنەکان تیای ئازادن. و هەر وا ئەم حکومەتە زۆر تر لە ١٠٠ هەزار کەسی هەیە کە بۆی کار ئەکەن .

ژن
Syrian Democratic Forces (SDF) fighters take part in a funeral in Syria’s northeastern city of Hasakeh on February, 4, 2022, for members of the group killed in clashes during a jailbreak attempt by the Islamic State (IS) group at the Ghwayran prison in the eponymous province. – US-backed Kurdish forces on January 30 said they had defeated all IS group fighters left inside the Syrian jail that the jihadists stormed 10 days earlier, sparking battles that left over 370 dead. (Photo by AFP)

ژنانی کورد

کلتووری خۆمان چاک بکەین

کەمێک لە مێژوو

بۆ چی مێژوو جۆڕێک ئەینووسن کە بنیام وا ئەزانێت راستە، بە راست ئێمە هەر ئەزانین کە لە رابڕدوو چی بووە. بۆ نمونە ، ئێستا زۆر کەس کە هێزیان هەیە و بە سەر پارەیکی زۆر و چەکێکی زۆر و مێدیایکی بەهێز و… خەوتن خەریکن رووداوی ئیمڕو ئەگۆڕن، خەریکن ئەو شتە وا ها لە ناو مێشکیان ئەنووسن و بە خەڵک ئەڵێن ئەمە گرینگە ، ئەمە گرینگ نیە. هەواڵەکان بە راست خەریکن مێژوو ئەنوسن.

هەولێر

ئەگەر مرۆڤ تمیشا بکەین ئەبینین گشتی وایە و هەر کەس ناو ژیانی خۆی ئەو شتە وا پی خۆشە ئەیبینێت و ئەیکات بە گرینگ و … ئەمە ها لە ناخی مروڤ، پەس ئێمە ناتوانین بزانین لە رابردوو چی رووی داوە ، لە بەر ئەوەی کەسانێک کە هێز بە دەستیان بووە ئەو شتە وا گەرەکیان بووە توماریان کردە، و ئەو شتانە کە گەرەکیان نەبووە لە هیچ شوێنێک نەیان نوسیە و باقی خەڵکیش نەیاننوسیە و شاردیانە لە بەر ئەوەی پەیوەنیان تەک یەک بووە و بەرژەوەندیان نەیهێشتە کە راسەکەی بڵێن.

من وا فکر ئەکەم کە ئەم شتە کە ئێمە لە مێژوو ئەیخوێنین یان درویە یان کەمێکی وتیاوە. لە بەر ئەوەی خەریکم ئەبینم کە مێژوو چۆن ئەنوسیت! من وا فکر ئەکەم مێژووی مروڤ زۆر خراپ بووە ، زۆر لە خراپیەکانی نەنوسیاوە لە بەر ئەوەی کە مرۆڤ گەرەکی ناوێت خراپیەکانی نیشان بدات.

هەر ئێستا کەمتر کەس ئەزانن لە شەری دوومی جیهانی چەند کەس کوژیان، یان لە وڵاتانی دیکە لە شەرەکان چەند کەس کوژیان و ئەم شتانە هەر نانوسیت و قسەی لە سەر ناکرێت ، زۆر کەس لە بەر بەرژەوەندی خۆیان هەر نایڵن کەس نەم شتانە فکر بکات یان بزانێت کە لەم شەڕانە چ بووە و لەم جیهانە چی ئەگوزەرێت.

مێژووی کورد لە ویکیپێدیا

کلتووری خۆمان چاک بکەین

کۆبونەوەی ئۆتۆمبیلی بانە

ئیمرو لە بانە کۆبونەوەمان بوو ، ٤٠٠ ئۆتۆمبیل کە گۆڕانکاریان تیا کرا بوو لە بانە کۆ بوون. بانە شارێکە لە گشتی ئێران ئەهاتن بۆ ئەوێنە بۆ سەندنی کاڵای ناو ماڵ، من کاتێک ئەچووم بۆ شارەکانی تری ئێران گشتیان بانەیان ئەناسی و قسەیش نێوان خەڵکی ئەوێنە زۆر پێش ئەهات کە بڵێن لە بانە نرخی ئەم کاڵایە چەنێکە و … و ئێستا کۆبونەوەی ئۆتۆمبیلی بانە

بانە شارێکە کە کۆڵبەری و قاچاخی کاڵا بەشێکی بەرچاوی ئابووریەکەی پێک ئێنێت، ئەم کۆبوونەوە گرینگیەکەی لەوەی کە لە پارێزگا کوردیەکانی ئێران لەوێنە کۆ بوون و هەستی زۆر خۆش نێوان خەڵک دروست بووە و کەسانێک هەن کە پیان خۆشە گۆڕانکاری لە ئۆتۆمبیل بکەن، هیوادارم ئەم هەستە لە لایەن سەرمایەدارانی کورد ببینیت و لەم شارانەی پارێزگای کوردستان وەبەرهێنان بکەن و کارخانەی ئۆتۆمبیلسازی دامەزرێنن.

مەڵێن کوردی سەرمایەدار و دەوڵەمەن مان نیە کە پێکەنینم دێت ، هەر چەند رۆژ لە مەو بەر هەواڵێکم خوێند کە دەولەمەنترین سەرمایەداری تورکیا کوردە و سەرمایەکەی ئەگاتە ١٣.٧ ملیار دۆلار و ئەم رەقەمە یەکجار زۆرە ، یەک کارخانە کە هیچ چەندین شار کارخانەی ئەتوانی پێ دروست بکەیت . کوردستانی عێراقیش کە کوردەکان ملیاران دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان کردە .

لە ئێرانیش سەرمایەداری گەورەمان هەیە کە کورد بن و دڵیان بۆ ناوچەی خۆیان لێ بدات و پیان خۆش بێت وەبەرهێنان بکەن.

ئەم ویدئوم لە سایتی تلویزیۆنی ئێران دی و دایئەنم ئیرە ، زمانەکەی فارسیە بەڵام هەر خۆشە تمیشا کردنەکەی.

لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکرێت(لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

کولتووری خۆمان چاک بکەین

کەمتر تەک یەکترین شەر کەین

ناو هەموو خێزانێک و لە ناو هەموو جەمعێک شەر و قسەی ناخۆش هەیە، بەڵام کاتێکە قسەی ناخوش زۆر بوو ئەبێت بزانین کە کێشە ناو خێزانمان هەیە، یان لە سەر کارەکەمان یان هەر شوێنێک کە دەمەقاڵەمان ئەوێت کێشە هەیە. کێشە چیە ؟ کێشە لە کویە؟ بەڕێک کەس ئەمە بە کێشە نازانن و وا ئەزانن ئەگەر وا نەون نەخۆشن و کێشەیان هەیە ! ئەمانە پێچەوانە بیر ئەکەن . کەمتر تەک یەکترین شەر کەین .

کۆمەڵگای ئێمە چوە بۆ لایک کە وا ئەزانین ئەبێت وەک گورگ وا بین و بەڕێک لە دایک و باوکەکان جۆرێک تەک مناڵیان قسە ئەکەن و گەورەی ئەکەن کە گورگ بێت و مناڵەکەیان بتوانێت لەم جیهانە خراپە خاس و ئاسودە بژین. بۆ ئەم مەبەستە دەس ئەکەن بە ئازار دانی مناڵیان ، خراو تەکی قسە ئەکەن ، توڕەی ئەکەن ، بە زۆر کارهایکی پێ ئەکەن تا فێر بێت و رەحمی بۆ کەس نەوێت و ….

کێشەی دەروونی

ئەبێت بزانین کە ئەگەر خراو تەک مناڵمان قسە بکەین و تەکیا خراو بین ، وا کە فکر ئەکەن ناوێت و مناڵتان بە هێز ناوێت، ئەوە کە خەڵک ئەچن بۆ وەرزش و جەستەی خۆیان بە هێز ئەکەن ئەگەر کەمێک خراو تەک جەستەی خۆیان کار کەن ئەو جەستە لە کار ئەکەوێت، و زانایانی دەرونناسی ئەڵێن ژیانی خراو و پر کێشە مروڤ نەخۆش ئەخات و ئەو کەسە وا نەخۆش کەوتە ناتونێت ژیانی خۆی بە رێ ببات.

ئەگەریش هەر توڕەن و گەرەکتانە تەک هەموو کەس شەر بکەن ، ئەبێت بەر خۆتان بگرن و شەر نەکەن چون خەڵک نەخۆش ئەخەن، من وا فکر ئەکەم ئەگەر لەم جۆرە بنیامانەمان دی کە یەک هەموو کەس شەر ئەکەن و زۆر توڕەن ئەبێت پیان بڵێن کە کێشەی دەرونیان هەیە ئەبێت برون بۆ لای دوکتر تا کێشەیان چارەسەر ئەبێت، هیچ بنیامێکی سالم شەری پێ خۆش نیە و شەر ناکات و ناکەوێتە گیان منال و دۆستەکانی. هیچ بنیامێکی سالم هەموو رۆژ ناکەوێت گیان ئەم و ئەو ، ئەم بنیامانە کێشەیان هەیە و ئەبێت کێشەیان چارەسەر بێت و بەریان بگیریت.

نەخۆشی دەروونی چیە؟

چۆن هەستی دەروونی خۆمان رێک بخەین

بۆ چی ناتوانین خاس کار بکەین

زۆر کەس هەن کە ناتوانن کار بکەن ، بەڕێکیان ئەڵێن ئێمە هەست بە ماندووی ئەکەین ، بەرێکیان ئەڵێن ئێمە کار بکەین بۆ کێ، کەسانیکیش ئەڵێن ئێمە پارەمان بۆ چیە خۆ لە ئاخر ئەمرین و …. هەر کەس شتێک ئەڵێت. ئێمە ئەبێت بزانین کێشەمان چیە ، کێشە ئەتوانێت لە نەخۆشینێکی دەروونی بێت ، وەکوو خەمۆکی، یان کێشە لە خواردنەکان بێت کە وزەمان نیە، یان کێشە لە روانینی ئێمە بە جیهان بێت .

دو رێگا

کێشە هەر چی هەیە ئەبێت چارەسەری بکەن ، لە بەر ئەوەی مروڤ خۆی و نزیکەکانی توشی هەزار کێشە ئەبن و ئەبێت پارەت بوێت کە کۆمەکی خۆت و قەوم و کەسو خەڵک بکەیت، پارە خۆی بە خۆی هیچ نیە ، گرینگ ئەوەیە کە پارەت بوێت پێداویستی ژیانی خۆتی پێ بکڕیت. ئەگەر پێداویستی سەرەتایی ژیانی خۆتو نەوێت هەزار نەخۆشی و کێشەت بۆ دروست ئەوێت ، جیا لەم شتانە پارە خۆشە، کار خۆشە، بنیام هەست بە زیندوو بوون ئەکات و هەست بە خۆشی زۆر ئەکات ، هەست بە سەربەرزی ئەکات و ژیانی زۆر خۆش ئەبێت.

من وا فکر ئەکەم هەر چی هەیە ئەبێت چارەسەر بێت و مروڤ بە شوێن ژیانێکی پر لە خۆشی و سەرکەوتن بێت. ئێمە هەر چی بە سەرکەوتن بزانین ئەبێت بە دوای بچین ، هەر چی بە خۆشی ئەزانین ئەبێت بە دوای بچین و بە دەستی بێنین.

نهێنی سەرکەوتن لە ژیان چیە؟ (لینکی ماڵپەڕێکی دیکە)

جلی جوان لە بەر کردن