هەنگەژاڵەتان دیە کە هەر گروپێک بونەتە دەسەیکوو شارێکیان بۆ خۆیان دروست کردە، و لەوێنە ئەژین. مروڤیش هەر وەکوو هەنگەژاڵە بونەتە و هەر دەسە وڵاتێکیان دروست کردەو تیای ئەژین، ئەمە نیشانەی چیە ، بۆ چی هەزاران ساڵە وایە و ئەم حاڵەتە کەی تەواو ئەوێت، ئایا تەواو بوونێکی هەیە ؟ بۆ چی وڵاتانی جیهان وەک هەنگەژاڵە بونە هەزار وڵات ؟
سەرۆکی چین چەندین جار قسەی کردە و وتیەتی گەرەکیانە چارەنووسی وڵاتیان تەک وڵاتانی دیکە هاوبەش بیت (کوا یەکگرتن؟!) ، ئەمریکایش خەریکە ئەچێت بۆ هەسارەی مەریخ کە لەوێنە شار دروست ئەکات، هەر وا بەر کەسانێکیش کە ئەرۆن بۆ ئەمریکا ئەگریت، ئوروپایش هەر وای لێ هاتە.

دی کوانێ یەکگرتن و یەک بوونی مروڤەکان، مروڤەکان خۆ ئێستا خەریکن لە سەر وڵاتیان و توزێک خاک و تۆزێک نەوت و… یەکترین ئەکوژن. ئەم یەکیەتی ئوروپا چی لێ هات کە خەریک بوو ئەبوو یەک وڵات. بو چی سنورەکانی خویانیان دوبارە بەست و ئەو ئازادیەی جاران بۆ خەڵک نەما .
بە راستی ئایەندەی جیهانمان چی لێ دیت، و ئەم مرۆڤانە کە رەنگی پێستیان و گەورەیی جەستەیانوو و چاویانوو زمانیانوو و کولتووریان جیاوازە لە یەکتر. چیان لێ دێت، بۆ چی هیچ کەس قسەی یەکگرتن ناکات؟! بۆ چی چین کە ئەتوانێت داهاتوی جیهان دروست بکات و بینووسێت ! ئەڵێت گەرەکمانە چارەنوسمان گرێ بدرێتە باقی وڵاتان ! ناتوانێت بیشتر بڵێت، دی بۆ چی قسە لە یەکگرتن ناکات بۆ چی قسە لە زۆرتر دابەشبوون و شەر تەک ئەمریکا ئەکات. مەگەر ئێمە پێشکەوتوو نین ؟! مەگەر ساڵی ٢٠٢٥ نیە؟!
بە راس داهاتووی ئێمە چی لێ دێت و ئایا ئێمە ئەتوانین لە هەنگەژاڵە بوون خۆمان رزگار بکەین یان لە مێلوورە بوون، من بروا ناکەم ، ئەگەر بوایت لەم چەند هەزار ساڵە ئەبووین بە یەک وڵات و ئەم شەر و جەنگە کە هەر بەردەوامە تەواو ئەبوو. ئێستایش کە شەر خەریکە ئەروات بۆ بۆشایی ئاسمان و لەوێنەیش هەر ئەم شەری وڵاتان بە یەکۆ بەردەوام ئەبێت.




