صالح مۆسلێم: ئێمە نابێت چەک دانین

صالح مۆسلێم لە سەرۆکانی پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیک وتی : گەرەکیانە ئێمە ناچار بە چەک دانان بکەن و بەم شێوە ئێمە ناتوانین لە خۆمان بەرگری بکەین. صالح مۆسلێم: ئێمە نابێت چەک دانین .

ئەو وتی یەکگرتنی ئێمە و سوپای سوریا نابێت بە شێوەیک بێت کە هێزەکانی ئێمە هیچ ناو و نیشانیان لێ نەمێنێت.

هەر وا وتی : ئێمە گەرەکمان ناوێت لە سوریا جیا بین و ئەوە کە داوای نا ناوەندی بوونی حکومەتی داهاتوی سوریا ئەکەین ، داوای جیا بوون لە سوریا نیە، بەڵکو داوای بەشداری کردن لە سیاسەت و هێزە لە داهاتووی سوریا.

من وا فکر ئەکەم سوریا ئەگەر گەرەکیەتی پێشکەوتنی ئابووری بە خۆی ببینێت ، و ببینێت کە خەڵکەکەی شادن و ژیانێکی خاسیان هەیە ، ناوێت وڵاتیان توشی جەنگێکی دیکە بکات و ئەبێت تەک کوردەکان رێک بکەوێت. ئەوە کە سوریا گەرەکی ناوێت بەبێ دانی هیچ شتێک و بە بێ کۆتا هاتن لە قسەکانی ، حکومەتی کوردی و سوپای کوردی رۆژئاوای کوردستان لە ناو بەرێت و ناو و نیشانێکی لیان نەهێلێت، ئەوە ئەگەێنێت کە شەرع و هاوکارەکانی وا ئەزانن کە ئەتوانن زۆر بە ئاسانی کوردەکان لە ناو بەرن، بەڵام وا نیە و ئەگەر توشی شەر تەک کوردان بن ، زیانێکی یەکجار زۆریان پێ ئەگات.

ئەم کارە وا شەرع ئەیکات و گەرەکیە کوردەکان بە جەنگ و شەر لە ناو بەرێت ، کۆتاییەکەی ئابروچونی شەرع و حکومەتەکەیوو ئایدۆلۆژیاکەیەتی.

هێزی سوریای دیمۆکرات

ئایا ئاشتی پارێزی درویە؟

کوردپرێس

لە ٢ ساڵ جەنگی سودان ٤٠٠،٠٠٠کەس کوژراون

بۆ چی شەری سودان لە بەر چاو نیە؟ ئەم گشتە کوژیاوە بەڵام قسەی لێ ناکرێت. سودان کە هاوناوی سەرۆکوەزیرانی عێراقە ، بوە بە شوێنێک کە ئەڵێی شەر لەوێنە گرینگ نیە و گیانی خەڵک لەوێنە گرینگ نیە! من کە فیلمەکانم نەدیە بەڵام بیستومە کە زۆر خراپ و قیزەونە ،بێ رەحمیێکی زۆری ها تیا، هیوادارم تەواو بێت، بە راست ئەگەر لەم شەڕانە کەس دەستێوەردان نەکات ، جیهان کەم کەم ئەبێتە خراوەیک کە گیانی مروڤ تیای گرینگ نیە، هیوادارم وڵاتان دەستێوەردان بکەن و شەر تەواو بکەن و وڵاتانی دیکەیش دەست نەکەن بە قسە و وتنی ئەمە کە نابێت کارتان بە سەر سودان بێت و با چەکدارەکان یەکتر و خەڵک بکوژن. تکایە بەر شەر لە سودان و ئۆکراین و سوریا و …. بگرن. لە ٢ ساڵ جەنگی سودان ٤٠٠،٠٠٠کەس کوژراون .

ئەزانن لە عەفرین چی روی دا

ئەزانن لە عەفرین چی روی دا ، عەفرین شارێکی کوردی لە سوریایە ، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردی لە سوریا بوو، لە ساڵی ٢٠١٨ تورکیا تەک هێزەکانی پاڵپشتی کراوی عەرەبی سوریا (سوپای سوریای ئازاد)هێرشی کرد بۆ سەر عەفرین . لە کوژیاوانی ئەم شەڕە هەر کەس ئامارێکی بڵاو ئەکرد بەڵام ، کوردەکان وتیان لە ئێمە ٧٠٠ کەس کوژیاوە، تورکیا وتی لە ئێمە ٦٠ کەس کوژیاوە و لە سوپای سوریای ئازاد ٣٠٠ کەس کوژراوە، سوریای بەشار ئەسەد ٦٠ کەسی لێ کوژرا.

لەم شەرە ٦٠٠٠ سوپای تورکیا بەشداریان کرد و١٠،٠٠٠ تا ٢٥،٠٠٠سوپای سوریای ئازاد، لە لایەنی بەرامبەریش ٢٠،٠٠٠ کەس ژمارەی کوردەکان بوون و ٨٠٠ کەس سوپای سوریا بەشداری کرد.

ئەم شەرە ٢ مانگ درێژەی بوو.

من گشتی ئامارەکانم نەگوت کە زۆر بانوو و خواری هەیە و دیارە کە ئامارەکان راس نیە و درو یان نەزانینی زۆری ها تیا، بەڵام شەرێکی گەورە روی دا .

دوای ئەوە وا شاری عەفرین لە دەستی کوردەکان خرایە دەستی لایەنی دوژمن ، کارەساتێکی گەورە رووی دا خەلکێکی زۆر هەڵاتن، هێزەکانی سوریای ئازاد ژن و مناڵی خۆیان هاورد بۆ عەفرین و ئەم شارە کوردیە بوو بە شارێک کە زۆرێک عەرەبی سوری ها تیا، و دیمۆگرافیای ناوچە گۆڕیا و ئەو ناوچە ئیتر کوردی نیە.

ئەم ناوچە دارستانێکی زۆر گەورەی زەیتوونی بوو کە زۆریان بڕی و لە ناویان برد. کوردەکان ئەڵێن زۆر کەس ئەشکەنجە دران و زۆر کەس رفێنران و زوڵمێکی زۆر لەوێنە لە حەقی خەڵک کرا.

وێنە لە سایتی کورد کۆلێکت

کورد کۆلێکت

بۆ چی شەر لە ناوچە کوردیەکان زۆرە

هەواڵی کاناڵی تی ئار تی کوردی

چەند رۆژێکە خەریکم هەواڵی کاناڵی تی ئار تی کوردی کە هین حکومەتی تورکیایە تمیشا ئەکەم، بە راس هەر چی ناو ئینترنت گەرام کاناڵم پەیا نەکرد، دوایش هەر یەک جار هەواڵی هەیە ئەویش کاتژمێر ٧:٣٠ بە کاتی ئێرانە ، هەواڵەکەی هەر قسەیە لە سەر بابەتهای زۆر سادە و هەر کەس گوی لێ گرێت ئەزانێت کە بە کاری بەشی هەواڵی کوردی ناخوات ! هەر بە کار هەواڵ ناخوات، ماڵپەرەکەیشیان هەر هەواڵی نیە. من نازانم ئەم وڵاتە کە نیوەی کوردەکان هان لەوێنە ، چۆن وڵاتێکە کە هەواڵێکی دروست ناتە دەست خەڵک کە بنیام بزانێت چی ئەگوزەرێت. هەر بەخوا خاسیەکانی خۆیشیان نیشان بدەن هەر خاسە ، هەر بڵێن ئەم پرۆژە کرایەوە! و ئەم کارەمان کرد! هەر خەڵک بە هیچێک نازانن. دوێکەیش سەرۆکی پارلمانیان وتی پ ک ک خۆی تەسلیم کردە هیچ دیالۆگێک لە کارا نیە و هیچ شتێکیان لە ئێمە گەرەک نیە و ئێمەیش هیچ شتێک قەبووڵ ناکەین!!! هەر ئەم قسە پێمان ئەڵێت تورکیا گەرەکی ناوێت شەر تەواو بێت.

TRTKURDI

TRTKURDI

داهاتووی کوردانی سوریا چی لێ دێت

ئایا ئاشتی پارێزی درویە ؟

کاتێک کە وتم بە دوای ئاشتی پارێزیم ، مەبەستم ئەوە نەبوو کە ئەبێ مروڤ بێ هیچ دەسکەوتێک ، بە دوای ئاشتی بێت. مروڤ ئەبێت هەموو کات بە دوای ئاشتی بێت و بە دوای دوور بوون لە جەنگ، ئەگەر مروڤ بێ هیچ دەستکەوتێک بە دوای ئاشتی بێت ، کەسانێک هەن کە بە دوای خراپین و ئەمە بە خاڵی لاواز ئەزانن و دەست ئەکەن بە ئازار دان و هێرش کردن. ئایا ئاشتی پارێزی درویە ؟

ئاشتی پارێزی بێ دەستکەوت ئەبێت بە مردن ، و ئێمە ئەبێت بزانین کە هەر گیاندارێک کە زینووە ئەتوانێت شەریش بکات و لە خۆی بەرگیری بکات و ئێمە ئەبێت بزانین ئەم جیهانە بێ جەنگ و شەر بوونی نابێت. پەس مروڤ هەموو کات ئەبێت ئامادە بێت بۆ جەنگ و بتوانێت خۆی بپارێزێت لە بەرامبەر کەسانێک کە گەرەکیانە لەناوی ببەن.

ئاشتی پارێزی سنووری هەیە و کاتێک کە بنیام بەرژەوەندیەکانی کەوتە مەترسی ئەبێت شەر بکات بۆ خۆی و دۆستەکانی. ئەبێت بوێسێت و جەنگ کات هەتا کۆتایی. ئاشتی پارێزی ئەگەر زۆر بێت ئەبێت بە خۆ رادەست کردن ، ئەبێت بە ترسەنۆک بوون، ئێمە ئەبێت ماف و بەرژەوەندی خۆمان بپارێزین و کەس نەتوانێت مامڵەی خراپمان تەکا بکات.

ئاشتی

ماڵپەری ئاشتی