گرانی خەڵک ئازار ئەدات

من تا ئەو جێگا کە بزانم هەڵاوسان (تەوەرم) لە بەر خاتری ئەوەیە کە پارەی بێ پشتیوان ناو خاڵک بڵاو ئەبێت. ئەمە پێمان ئەڵێت کە پارە چاپ ئەکرێت و حکومەت پارەی نیە بیدات بە خەڵک و پارە چاپ ئەکات و ئەیدا بە خەڵک، لە بەر ئەمە هەڵاوسان روو ئەدات ، و گرانی خەڵک ئازار ئەدات . ئەوەڵ جاریش هەڵاوسان لە ئسپانیا دروست بوو. لەوێنە ئسپانیا ئامریکای باشوری داگیر کرد و ئەوێنە پڕی بوو کە تەڵا و تەڵایش ناو جیهان گران بوو ئسپانیا گشتی فرۆشت و پارەی زۆر دەستی گرد و هەڵاوسانێکی زۆر لە ئێسپانیا دروست بوو هەر وا پێشکەوتنێکی زۆریش بەدەست هات.

پووڵ

دی بۆ چی هەڵاوسان دروست بوو ، من وا فکر ئەکەم کە تەڵا کالایک نیە کە لە ژیان بە کار بخوات و هەر بە کار ئەوە دێت وەکوو پارە ئستفادەی لێ بکەیت. پسپۆڕانیش هەر ئەڵێن کاتێک کە پارە زۆر بێت و کاڵا نەوێت کە خەڵک بیکڕن هەڵاوسان دروست ئەبێت. ئەمە بە ئێمە نیشان ئات کە ئەبێت کالایک بەرهەم بێت کە لە پارێزگا پێویستی رۆژانەی خەڵکە ، ئەم کارە ئابووری ئەبات بۆ لای ئەوە کە خەڵک پارەکەیان بە کەڵکیان بێت، و بتوانن شتی پێ بکڕن.

من وا فکر ئەکەم ئەبێت کالای کە پێویستی رۆژانەی خەڵکە بسێنیت و ناو بازار بڵاو بێت و ئەتوانێت لە کەم کردنی هەڵاوسان یارمەتیمان بدات. بەڵام چارەسەری ئەم کێشە لە بەرهەم هێنانی تەواو ئەو کالانەیە کە پێویستی خەڵکە.

پارە (لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

چۆن شارمان ئاوان بکەین

کشتوکاڵی مۆدێرن چیە؟

بە کشتوکاڵێک ئەڵێن کە لە تکنۆلوژیای رۆژ کەڵک وەر گریت ، و بەرهەم زۆر بکات و کوالیتی(کیفیت) بەرهەمەکان زۆر بکات وبەرهەمەکان سڵامەتتر بدرێن دەس خەڵک ، هەر وا زیان گەیاندن بە سروشت کەم بکات. هەر وا کار ئاسانتر بکات و بە جێگای مروڤ بە تکنۆلۆژیا کار بکەین.

کشتوکاڵی مۆدێرن ئەبێت قازانج زۆر بکات ، ئەگەر نەیکات جوتیار بە دوای ناچێت و کارەکان بە شێوەی کۆن جێ بە جێ ئەکەن . لە کشتوکاڵی مۆدێرن مرۆڤ رۆڵی کەمتر ئەبینێت و زۆر تری کارەکان بە ماشین ئەکرێت .

لە کشتوکاڵی مۆدێرن کەسانێک کە پارەی کەمیان پێیە ناتوانن بەشدار بن و بۆ دەستپێکردنی کار پارەی زۆری پێویستە بەڵام لە لایکی دیکە ئەو ماشینانە وا ئەیکڕن و کارەکەی پێ ئەنجام ئەدەن قازانجی یەکجار زۆرتان پێ ئەگەینێت. بۆ ئەم کارە زەوی گەورەتان گەرەکە و کێشی بەرهەمەکان یەکجار زۆرە و ئەبێت فکرێک بۆ فرۆشەکەی بکەن ، کە ئەم کارە ئەتوانن کۆمپانیاکانێک کە کاری فرۆش ئەگرن بە دەست بیکەن. بۆ فرۆشی دەرەوەی وڵات کۆمپانیاکانی نێودەولەتی شارەزا کۆمەکی یەکجار گەورەن.

کشتوکاڵی مۆدێرن

سود و زیانەکانی تکنۆلۆژی (ماڵپەرێکی دیکە)

پارە یان پووڵ چیە و بۆ چی بوە بە کێشە

بۆ چی زانست زۆر گرینگە

لەمەو دوا لەمۆرد زانستیش ئەنووسم، هەر ئەو شتە کە پارە ئێرێت ناو ژیانمان، هەر ئەو بەشەی کە هێز ئێرێت ناو ژیانمان، هەر ئەو خاڵەی کە ئەتوانین پی رێگە پەیا بکەین و ژیانی زۆر کەسی پێ رزگار بکەین. زانست ئەتوانێت ژیانت پر بکات لە خۆشی و ئەمە زۆر گرینگە کە هەر کارێک ئەکەین هۆشمان بێت لە جیهان دواو نەکەوین. کە ئەگەر دوا کەوتین کەم کەم لە ناو ئەچین ، لە بەر ئەوەی کەس ماتڵی ئێمە ناوێت و خەڵک بە دوای پارە و خۆشی و پێشکەوتنی خۆیانن.

زانست

زانست چیە ، زانست هەر ئەوەیە کە ئەگەر لە کارەکەمان کەڵکی لێ وەر نەگرن کارتان پارەی تیا نامێنێت و ناتوانن ژیان تان رێک خەن یان کێشەی دیکە دروست ئەبێت و کارەکەتان خراو ئەبێت. ئەگەر پارەتان گەرەکە ئەبێت کارەکەتان بە زانستی رۆژ پەرە پێ بدەن، هەر کارێکتان هەیە بچوک یان گەورە ئەتوانن تەک ژیری دەستکرد وەک ChatGPT یان باقیەکەیان راوێژ بکەن، ئەوان کۆمەکتان ئەکەن، دەست بکەن بە راوێژ کردن و زانینی ئەمە کە کارەکەتان چۆن پەرە پێ بدەن، چۆن قازانجەکەتان زۆر بکەن.

ئێوە ئەتوانن هەر کالای وڵاتانی دیکە بکڕن و ناوچەکەتان بکەن بە بازاری کەسانێک کە ئەو پارە کەمەی کە بە دەست تان هاتوە لێتان ئەگەرن، و شتێک کە پیویستی تان پێ نیە ئێرن ناو ژیانتان و ئێوە وائەزانن کە دەولەمەن بوون. ئەمە دروست نیە ئێستا ئیلان ماسک هەر خەریکە خۆی دەوڵەمەنتر ئەکات و بەڕێک لە خەڵکیش هەر بە ماڵێکی ٩٠ متری رازاین، من ناڵێم کە هەموو شتێک پارەیە، نە من گەرەکمە بڵێم کە پێشکەوتن بە کار بە دەست دێت و ئەبێت بە دوایا بچیت ، ئەبێت بۆی پلان برێژیت و بە دەستی بێنیت، باوەر بکەن ئەم جیهانە ئەونە خاس نیە کە بە بێ کار کردن و پارەی خاس پەیاکردن بتوانیت تیای خاس بژیت، کێشەت بۆ دروست ئەبێت و ژیانت خراو ئەبێت.

زانست لە ویکی پێدیا

لە روی هەسارەکانی دیکە ژیان هەیە

کوردەکان لە سێ وڵات لە کاتێکی چارەنوس سازن

کوردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق خەریکی هەڵبژاردنن ، کوردەکانێ کە لە سوریا لە ژێر ناوی “ه س د” و حکومەتەکەی رێکخراون خەریکی قسە کردن تەک حکومەتی ناوەندین ، هەر وا لە تورکیا حکومەتی ناوەندی و حزبە کوردیەکان خەریک دارشتنی داهاتویکی نوێ هەن، لە هەر سێ وڵات خەریکە گۆڕانکاریکی گەورە روو ئەدات و ئەگەر خاس بەرێوە ببریت ئەتوانێت داهاتویکی خۆش و ژیانێکی خۆش بۆ ملیونان کەس لەم وڵاتانە دروست بکات و کەمترین خێری بۆ ئەم وڵاتانە ئەوەیە کە خەڵک ناکوژیت و شەڕ تەواو ئەوێت .

بۆ نمونە لە سوریا کە تا چەند رۆژ لەمەو بەر و هەر ئێستا لە لێواری جەنگن دو هێز کە ١٠٠ هەزار کەس لە لای کوردەکانن و هەر وا ١٠٠ هەزار کەس هێزی حکومەتی ناوەندیە و ئەم دوو هێزە ئەگەر نێوانیان جەنگ بێت ناوچەکە توشی کارەساتێکی گەورە ئەبێت، بەڵام وا دیارە خەریکە دۆخەکە ئارام ئەبێت و سوریا لە شەرێکی خوێناوی دوور ئەبێت.

لە تورکیا پ ک ک چەکی داناوە و خەریکن گفتگۆ ئەکەن و هیوادارم ئەم شەڕە نێوان تورکیا و پ ک ک هەرگیز دوبارە نەبێتۆ ، کە بە راستی ماڵوێران کەرە و ئابووری و کلتوور و تەواوی ژیانی خەڵکی وێسانە .

بە بڕوای من کێشەی کوردەکان جەنگەکانن، کە زۆر کەسیش جۆرێک قسە ئەکەن و وا پیشان ئەدەن کە ئەڵی هیچ نەبووە ، بەڵام ژیان و گوزەرانی خەڵک نیشان ئەدات کە کێشە گەورەیە و ئەبێت چارەسەر بکرێت، بۆ نمونە ئەوترێت ١٠٠ هەزار کەس لە پاریزگای کوردستان لە ئێران خەریک کۆڵبەرین، ئەمە کێشەیکی بچوک نیە ، ئەمە حەقیقەتێکی ناشرینە کە ئەبێت چاک بکرێت.

هیوادارم هەموو شتێک بە ئاشتی چارەسەر بێت و خۆشی لە ناوچەکە پەرە بسێنێت ، و ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بێت.

سایتی خەندان کە نزیکە لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق

یاسا و یاساشکێنی

زیرەکی دەستکرد خەریکە هەموو کارێک ئەکات

ئەم وێنەی سەرو زیرەکی دەستکرد دروستی کردە لە مورد خۆی ، ئێستا باسی رۆژ باسی زیرەکی دەستکردە ، ئەڵێن هەموو کارەکان لە ناو ئەبات و زۆر کەس ترسیان لێ نیشتە و زۆر کەسیش خۆشیانە و کاری نوێیان پەیا کردە، بەڵام ئایا بە راس زیرەکی دەستکرد ئەتوانێت هەموو کارێک بکات؟

من بەڕێک کارم کردە تەکیانا و ئەزانم کە زۆر بە زیرەکی کار ئەکەن و ئەتوانن زۆر لە مروڤ خاستر کار بکەن، بەڵام هێشتا یەک شتیان کەمە کە بن بە مروڤ ئەویش سەربەخۆبوونە. ئەوان ناتوانن بریار بدەن و کارێک دەست پێ بکەن و هەموو کات ئەبێت ئێمە پیان بڵێین کە چی بکەن و چی نەکەن.

زیرەکی دەستکرد
ئەم وێنە زیرەکی دەستکردی مایکروسافت دروستی کردە

پەس ئەگەر گەرەکتانە کارەکەتان لە دەست نەچێت و تا چەن ساڵی تر قازانجتان نەگاتە هیچ و پارەتان نەوێت نانێکیش بسێنن ئەبێت فێر بن کە تەک ئەم زیرەکی دەستکردانە کار کەن ، و بن بە ماموستایک کە ئەزانێت تەکیان کار بکات. بۆ ئەوە کە خاستر تێ بگەن، ئێستا کاری من دروست کردنی گەیمە، ئێستا زیرەکی دەستکرد کۆد ئەنوسێت و مۆدێل دیزاین ئەکات و فیلمیش دروست ئەکات. دی ئەگەر من نەزانم چون تەکیان کار کەم ، لە کار ئەکەوم ،و ئەبێت کارەکەم بگۆڕم.

ئێوەیش هەر وا هەر کارێک کە ئەکەن تا چەند ساڵی تر زیرەکی دەستکرد دەستی تیا ئەوات و ئەبێت بە کەسێک کە زۆر بە خێرایی تەواو کەسانێک کە پارەیان ئەدا بە ئێوە ئەکێشێت لای خۆی چون خێرایە کار ئەکات بە مفت یان پارەی کەم، هەر وا زیرەکە ، و لە هەموو مروڤێک خاستر کار ئەکات و ژیرترە. بینێکی تر ئۆتۆموبیلەکان خویان ئەتانگەینن. دوکانداری کەم ئەوێت، کار لە کارخانە کەم ئەوێت، و هەموو کەرتەکان کارەکانیان تەک زیرەکی دەستکرد بەهێزتر ئەکەن .

من وا فکر ئەکەم هەر کارێک کە ئەکەن هەر لەگەڵ کۆپایلوت کە هین مایکروسافتە یان باقیەکەیان قسە کەن و لیان بپرسن چون کارەکەتان خاستر کەن چۆن داهاتتان زۆر بکەن و هەر پرسیارێکتان هەیە لیان بکەن ، تا وردە وردە تێ ئەگەن کە خەریکە چی رو ئەدات.

لینکی زیرەکی دەستکردی مایکروسافت کۆپایلۆت

پارە یان پووڵ چیە و بۆ چی بوە بە کێشە