ئەزانن لە عەفرین چی روی دا ، عەفرین شارێکی کوردی لە سوریایە ، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردی لە سوریا بوو، لە ساڵی ٢٠١٨ تورکیا تەک هێزەکانی پاڵپشتی کراوی عەرەبی سوریا (سوپای سوریای ئازاد)هێرشی کرد بۆ سەر عەفرین . لە کوژیاوانی ئەم شەڕە هەر کەس ئامارێکی بڵاو ئەکرد بەڵام ، کوردەکان وتیان لە ئێمە ٧٠٠ کەس کوژیاوە، تورکیا وتی لە ئێمە ٦٠ کەس کوژیاوە و لە سوپای سوریای ئازاد ٣٠٠ کەس کوژراوە، سوریای بەشار ئەسەد ٦٠ کەسی لێ کوژرا.
لەم شەرە ٦٠٠٠ سوپای تورکیا بەشداریان کرد و١٠،٠٠٠ تا ٢٥،٠٠٠سوپای سوریای ئازاد، لە لایەنی بەرامبەریش ٢٠،٠٠٠ کەس ژمارەی کوردەکان بوون و ٨٠٠ کەس سوپای سوریا بەشداری کرد.
ئەم شەرە ٢ مانگ درێژەی بوو.
من گشتی ئامارەکانم نەگوت کە زۆر بانوو و خواری هەیە و دیارە کە ئامارەکان راس نیە و درو یان نەزانینی زۆری ها تیا، بەڵام شەرێکی گەورە روی دا .
دوای ئەوە وا شاری عەفرین لە دەستی کوردەکان خرایە دەستی لایەنی دوژمن ، کارەساتێکی گەورە رووی دا خەلکێکی زۆر هەڵاتن، هێزەکانی سوریای ئازاد ژن و مناڵی خۆیان هاورد بۆ عەفرین و ئەم شارە کوردیە بوو بە شارێک کە زۆرێک عەرەبی سوری ها تیا، و دیمۆگرافیای ناوچە گۆڕیا و ئەو ناوچە ئیتر کوردی نیە.
ئەم ناوچە دارستانێکی زۆر گەورەی زەیتوونی بوو کە زۆریان بڕی و لە ناویان برد. کوردەکان ئەڵێن زۆر کەس ئەشکەنجە دران و زۆر کەس رفێنران و زوڵمێکی زۆر لەوێنە لە حەقی خەڵک کرا.
