لە تورکیا خەریکە چی روو ئەدات ؟

پ ک ک دوژمنی دەیان ساڵەی تەک تورکیا هەیە و دەیان هەزار کەس لە شەری نێوان تورکیا و پ ک ک کوژران. ئێستا سەرۆکی زیندانی کراوی پ ک ک وتیەتی پ ک ک ئەبێت چەک دانێت و بێتە ناو پرۆسەی سیاسی وڵات و بە دوای بە دەست هاوردنی گەرەنتی یاساییە تا چەک دانانی پ ک ک جێ بە جێ بکرێت.

لە سەرەتای دەست پێ کردنی ئەم پرۆسە تورکیا زۆر بە گەرمی پێشوازی کرد ، بەڵام رۆژ بە رۆژ ساردتر بوو و دوور کەوت لە بەڵێنەکانی و خەریکە یەک بە یەک لە جێ بە جێ کردنی بەڵێنەکانی دوور ئەبێت، ئێستا خەریکە ئەڵێت کێشەی کوردانی سوریا و عێراق کێشەی ئێمەش هەیە و گەرەکیەتی لە باقی وڵاتانیش دەستێوەردان بکات، و بە راستی ئەمە کێشەیکی گەورەیە بۆ کورد و مەترسی زۆر هەیە لە سەر کوردان. کورد ئەبێت وریا بێت و کارەسات لە کوردستان روو نەدات وەک ئەوەی لە غەزە روی دا.

من وا فکر ئەکەم ئەم شەڕە خەتای تورکیایە، زوڵمیان کردە لە ملیونان مروڤ و ئێستا بە جێگای داوای لێ بووردن خەریک کوشتنی خەڵکن. تورکیا مافە سەرەتایەکانی کوردەکانی نەداوە ، و ئێستا کە کێشە دروست بووە بە یەک وشەی تروریستن خەریکە نەیارەکانی ئەکوژێت .

پە کە کە و تورکیا (لینکی ماڵپەرێکی دیکە)

پێم خۆشە ژیانم وەک دەقی یاسا بێت

بڵاوکراوەتەوە لە لایەن

ئەدمین کوردم

توزێ ماوە بۆ ٤٠ ساڵ ، ژیانم زۆر بەزمی و نزمی بوو ، ژنم نەهاوردە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *