صالح مۆسلێم: ئێمە نابێت چەک دانین

صالح مۆسلێم لە سەرۆکانی پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیک وتی : گەرەکیانە ئێمە ناچار بە چەک دانان بکەن و بەم شێوە ئێمە ناتوانین لە خۆمان بەرگری بکەین. صالح مۆسلێم: ئێمە نابێت چەک دانین .

ئەو وتی یەکگرتنی ئێمە و سوپای سوریا نابێت بە شێوەیک بێت کە هێزەکانی ئێمە هیچ ناو و نیشانیان لێ نەمێنێت.

هەر وا وتی : ئێمە گەرەکمان ناوێت لە سوریا جیا بین و ئەوە کە داوای نا ناوەندی بوونی حکومەتی داهاتوی سوریا ئەکەین ، داوای جیا بوون لە سوریا نیە، بەڵکو داوای بەشداری کردن لە سیاسەت و هێزە لە داهاتووی سوریا.

من وا فکر ئەکەم سوریا ئەگەر گەرەکیەتی پێشکەوتنی ئابووری بە خۆی ببینێت ، و ببینێت کە خەڵکەکەی شادن و ژیانێکی خاسیان هەیە ، ناوێت وڵاتیان توشی جەنگێکی دیکە بکات و ئەبێت تەک کوردەکان رێک بکەوێت. ئەوە کە سوریا گەرەکی ناوێت بەبێ دانی هیچ شتێک و بە بێ کۆتا هاتن لە قسەکانی ، حکومەتی کوردی و سوپای کوردی رۆژئاوای کوردستان لە ناو بەرێت و ناو و نیشانێکی لیان نەهێلێت، ئەوە ئەگەێنێت کە شەرع و هاوکارەکانی وا ئەزانن کە ئەتوانن زۆر بە ئاسانی کوردەکان لە ناو بەرن، بەڵام وا نیە و ئەگەر توشی شەر تەک کوردان بن ، زیانێکی یەکجار زۆریان پێ ئەگات.

ئەم کارە وا شەرع ئەیکات و گەرەکیە کوردەکان بە جەنگ و شەر لە ناو بەرێت ، کۆتاییەکەی ئابروچونی شەرع و حکومەتەکەیوو ئایدۆلۆژیاکەیەتی.

هێزی سوریای دیمۆکرات

ئایا ئاشتی پارێزی درویە؟

کوردپرێس

بڵاوکراوەتەوە لە لایەن

ئەدمین کوردم

توزێ ماوە بۆ ٤٠ ساڵ ، ژیانم زۆر بەزمی و نزمی بوو ، ژنم نەهاوردە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *