ئیمرو لە بانە کۆبونەوەمان بوو ، ٤٠٠ ئۆتۆمبیل کە گۆڕانکاریان تیا کرا بوو لە بانە کۆ بوون. بانە شارێکە لە گشتی ئێران ئەهاتن بۆ ئەوێنە بۆ سەندنی کاڵای ناو ماڵ، من کاتێک ئەچووم بۆ شارەکانی تری ئێران گشتیان بانەیان ئەناسی و قسەیش نێوان خەڵکی ئەوێنە زۆر پێش ئەهات کە بڵێن لە بانە نرخی ئەم کاڵایە چەنێکە و … و ئێستا کۆبونەوەی ئۆتۆمبیلی بانە
بانە شارێکە کە کۆڵبەری و قاچاخی کاڵا بەشێکی بەرچاوی ئابووریەکەی پێک ئێنێت، ئەم کۆبوونەوە گرینگیەکەی لەوەی کە لە پارێزگا کوردیەکانی ئێران لەوێنە کۆ بوون و هەستی زۆر خۆش نێوان خەڵک دروست بووە و کەسانێک هەن کە پیان خۆشە گۆڕانکاری لە ئۆتۆمبیل بکەن، هیوادارم ئەم هەستە لە لایەن سەرمایەدارانی کورد ببینیت و لەم شارانەی پارێزگای کوردستان وەبەرهێنان بکەن و کارخانەی ئۆتۆمبیلسازی دامەزرێنن.
مەڵێن کوردی سەرمایەدار و دەوڵەمەن مان نیە کە پێکەنینم دێت ، هەر چەند رۆژ لە مەو بەر هەواڵێکم خوێند کە دەولەمەنترین سەرمایەداری تورکیا کوردە و سەرمایەکەی ئەگاتە ١٣.٧ ملیار دۆلار و ئەم رەقەمە یەکجار زۆرە ، یەک کارخانە کە هیچ چەندین شار کارخانەی ئەتوانی پێ دروست بکەیت . کوردستانی عێراقیش کە کوردەکان ملیاران دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان کردە .
لە ئێرانیش سەرمایەداری گەورەمان هەیە کە کورد بن و دڵیان بۆ ناوچەی خۆیان لێ بدات و پیان خۆش بێت وەبەرهێنان بکەن.
ئەم ویدئوم لە سایتی تلویزیۆنی ئێران دی و دایئەنم ئیرە ، زمانەکەی فارسیە بەڵام هەر خۆشە تمیشا کردنەکەی.
لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکرێت(لینکی ماڵپەرێکی دیکە)