ئەمریکا رایگەیاند کە “ه س د” هاوپیمانیەتی و هیچ کەس ناتوانێت کارێکە گەرەکیان نیە بەزۆر پیان بکات، و ترامپ نامەیکی بۆ نچیروان بارزانی ناردە دەست خۆشی لێ کردە هەر دو روداوو لە یەک رۆژ بوون. ئێستا ئەمە بۆ چی گرینگە؟ ئەمریکا یەکم زلهێزی جیهانە و ئابووریەکەی ٣٠٪ ئابووری جیهانە و ٣٥٠ میلیون ژمارەی دانیشتوانیەتی و بودجەی زەبەلاح٥٩٠٠ میلیاردی هەیە. وڵاتێکی وا لە کوردەکانی سوریا و عێراق پشتیوانی بکات زۆر گرینگە . هەروا زۆر لە وڵاتە رۆژئاواییەکان پشتیوانی کوردەکان ئەکەن.
ئێستا ئەگەر ئەمە دانینە پاڵ دوژمنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ، چی ئەبێت؟! ئەبێت بڵین کە نچیراون بارزانی و باقی کوردەکان لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق لە ناو ئێران بوون و پارە و چەکیان لە ئێران وەر ئەگرد بۆ شەر تەک حکومەتی ناوەندی عێراق(سەدام)، و ئەم حکومەتە لە سەر دەستی ئێران بوو کە دروست بوو. دوای ئەوە کە کوردەکانی عێراقی شارەکوردیەکانیان گرت ، سەدام دەستی کردە کوشتنی خەڵک و بەرەوپێش هات تا کوردستان لە مروڤ چۆڵ بکات و گشتیان لە وڵات دەر بکات، زۆر کەس ئاوارە بوون و بەرەو سنورەکان هەڵهاتن ، ئەو کات ئەمریکا هاتە ناو ئەم شەڕە و کوردەکانی رزگار کرد و کوردەکان تونیان بگەرن بۆ شارەکانیان و لەوێنە حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەن.
ئێستا کوردەکان ئەبێت چی بکەن نێوان ئێران و ئەمریکا؟ دو وڵات کە کۆمەکیانیان کردە و ئێستا بە یەکوو زۆر دوژمنن؟!ئەمە گرینگە کە کوردەکان بە وەفا بن . ئەمە یاسای جیهانە و یاسای مرۆڤە و هەر کەس ئەڵێت لە سیاسەت ئەم قسانە نیە ، هەڵە ئەکات و ئەبێت بزانێت سیاسەتیش بەشێکە لە مرۆڤ بوون و لەسیاسەتیش ئەم قسانە هەیە.
لینکی هەواڵی هاوپەیمانیەتی ئەمریکا تەک ه س د