خەڵکانێک کە یاسا بۆ لایان خاس نیە ، ئەتوانن چی بکەن ، ئایا ئەتوانن وڵاتیان بە جێ بێڵن و برۆن بۆ وڵاتێکی دیکە ، ئایا بەم کارە کێشەیان چارەسەر ئەبێت ؟ ئایا بە دورکەوتن لە دۆست و کەس و کاریان و جێگایک کە تیای گەورە بوون کێشە چارە سەر ئەبێت!
بە بروای من ئەگەر یاسا نەتوانێت جواو کەسانێک بدات کە یاسایان بە دڵ نیە یا لە بەرژەوەندیان نیە ، ئەو سەنتەری یاسادانانە بەرەو لە ناوچوون ئەچێت ، یان دیمەنی زۆر ناشرین ئەبێت و کێشەی زۆر گەورە بۆی دروست ئەبێت.
یاسای ئیمرو لە وڵاتانێ کە کوردەکان تیای نیشتەجێن (تورکیا ، ئێران ، عراق ، سوریا) یان ئیسلامیە یان بەرەو ئیسلامی بوون ئەچێت، ئەم وڵاتانە بە یاساکانیان ئەڵێن ، گەرەکیانە خەڵک لەم جیهانە سەرکەوتوو و بەختەوەر بکەن ، هەر وا گەرەکیانە لە رێگەی خاس بوون لە جیهانی تریش هەر خەڵک بەختەوەر و سەرکەوتوو بکەن.
کەسانێک کە ئەم یاسانەیان بە دڵ نیە بێ کێشە ترین رێگە بۆیان ئەوەیە کە ئیسلام بناسن و فێر بن و ئەو بەشانەی وا لە بەر چاو نوێنەرانی پارڵمان و سەرۆکەکانی سیاسی زۆر بە گرینگ نازانیت و پشت گوێ ئەخریت ، و لە بەرژەوەندی کەسانێکە کە یاسایان بە دڵ نیە گەورە بکریت و پیشانی ئەوان و خەڵک بدریت. شایەد ئەمە بێ کێشەترین رێگە بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
بەڵام زۆر کەسیش هەن کە ناتوانن قسەی خۆیان بسەلمێنن ، ئەوان ئەبێت چی بکەن! شایەد بتوانن بە یاسا یاری بکەن ، بەڵام ئەمە بێ کێشە نابێت بۆیان.
بەڵام من وا فکر ئەکەم کە باشترین رێگە ئەوەیە کە یاسا پەسەند بکەن و لە شوێنهایک کە رێگە پێ دراوە قسەی خۆیان بکەن و دەس کەن بە کاری خۆیان ، دەس کەن بە بەهێزکردنی خۆیان ، بێ ئەوەی کە یاسا پێشل بکەن و ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکە توشی کێشە بکەن.
بۆ نمونە یاسا نەیوتە قسە مەکە ، وتیەتی ، لە قسەکانتا بەرێ وشە مەڵێ ، یان لە هاڵسوکەوتوو بەڕێ کار مەکە ، ئێمەیش ئەبێت بە قسەی یاسا بکەین ، بەڵام لە شوێنهایک و بە جۆرێک کە دژ بە یاسا نەوێت قسەی خۆمان بکەین و فکر و بیری خۆمان نیشان بدەین و بە جۆرێک هەڵسوکەوت بکەین کە کێشەی نەوێت .
لینکی بابەتێکی نزیک لەمە (یاسا و یاساشکێنی)